Nov 2016

دوەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى شوێنەوار و کەلەپورى هەولێرى لە زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

konfransss

پێشکەشى کرد، (د.کەریم ساڵح) ڕایگەیاند: ئێمە وەک وەزارەت خۆشحاڵین بەکردنەوەى ئەو کۆنفرانسە پڕ بەها زانستییە، چونکە توێژەران لە ناوەخۆ و دەرەوە ئامادەن و توێژینەوە بۆ پێشخستنى شوێنەوار پێشکەش دەکەن، وتیشى: بەو هۆیەى هەولێر لانکەى شوێنەوارە لەجیهان، ئەوەش ڕەنگدانەوەى کەلەپورى ئەو ناوەچەیەیە لەڕابردوو بۆیە ئەرکە کار بۆ پێشخستن و ناساندنى بکەین.

هەر لە وتەکەیدا (د.کەریم ساڵح) وتى:وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گرنگى زۆرى بە توێژینەوەى زانستى لەتەواوى لایەنەکان داوە، لەچوارچێوەی کارەکانیشیدا نوسراوى ئاراستەى لایەنە حکومیەکان کردووە بۆ ئەوەى هێڵە گشتیەکانى کاریان پێشکەش بکەن تاوەکو توێژەران توێژینەوەى بۆ بکەن و چارەسەر بۆ گرفتەکان بخەنەڕوو. ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆردى نیشتمانى داناوە کە تایبەتە بە توێژینەوە و پشتیوانیکردنى توێژەران لە ڕووى گرانت و فەندەوە.

هەر لە چوارچێوەى کارەکانى وەزارت تایبەت بایەخدا بەکەرتى گەشتیارى و شوێنەروار نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لێژنەیەکى هەماهەنگى و هاوکارى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دەستەى گەشتوگوارى هەرێم هەیە و چەندین کۆبونەوە بۆ بایەخدانى زیاتر بەو لایەنە کراوە، لەو ڕوانگەیەشەوە تیشکى خستەسەر بایەخى کەرتى گەشتیارى لەهەرێم و ڕایگەیاند: پێویستە گەشەى زیاتر بەو لایەنە بدەین و بیکەینە کۆڵەگەیەکى ترى ئابورى هەرێم.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەوار وتارى جیایان پێشکەش کرد.

دووەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى شوێنەوار و کەلەپورى هەولێر بەبەشدارى 38 زانکۆى ناوەخۆ و دەرەوە، کە توێژەرو پسپۆڕانى زانکۆکانى دەرەوە لە 11 وڵاتەوە هاتوون، ژمارەیەک توێژینەوە لەبوارى شوێنەوار و کەلەپور پێشکەش دەکەن.