Nov 2016

شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازى خەرج دەکرێت

chairman_banner.jpg

   لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ستافى  بەرنامەی تواناسازی لە وەزارەت و لێژنەى دارایى تواناسازى لە ئەنجومەنى وەزیران بەهاوکارى وەزارەتى دارایى و ئابورى، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر دابینکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، کە بۆ لەمەودا، مانگانە بڕى (٥٠٠,٠٠٠$) نیو میلۆن دۆلار بۆ شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازى خەرج بکرێ.

 

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک یەکەم قۆناغى بڕى (٥٠٠,٠٠٠$) نیو میلۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى  خراوەتە سەر حیسابى تواناسازى و، واش بڕیارە لە هەفتەى داهاتوەوە ئەم بڕە پارەیە بەسەر خوێندکارانى تواناسازى دابەش بکرێت.

لەئێستاشدا لە بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەپێیى پلەبەندى ماوەى شایستەبون کار بۆ ئامادەکردنى لیستى خوێندکارانى تواناسازى دەکرێت، بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ئاگادار دەکات، هەر کاتێک بەپێى ڕیزبەندى شایستەترین لیستى نوێى ئەو خوێندکارانە ئامادەکرا ئەوا ناویان بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەى شایستە داراییەکانیان وەربگرن.