سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
مامۆستایانی ئازیز و خۆشەویست
سڵاوی قه‌ڵه‌م و زانست و نوێخوازیتان لێ بێ
یادی (5٤) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان بەرزو پیرۆز ده‌كه‌م.
دامەزراندنى یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ساتەوەختێکى زۆر ناسک و پێویستى گه‌له‌كه‌مان، چونکە بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى ئەو کاتەى گەلەکەمان شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رپا كردبو بۆ ئەوەى مافە هەمیشەییەکانى گەلەکەمان بەدەست بهێنێت و جەورو ستەم لە کوردستان بنەبر بکات و ژیانیکى ئازاد و سەربەرز بۆ گەلەکەى دابین بکات. هاوشێوەى چین و تویژەکانى دیکە، لەو سەردەمەدا مامۆستایانى گەلەکەمان لە چوارچیوەى ڕێکخراوێکدا بەناوى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان خۆى کۆکردەوە و لە (١٥/٥/١٩٦٢) خۆى ڕاگەیاند، بەوەش مامۆستایان بەچەکى زانست و پەروەردە بەشدارییان لە شۆڕش کرد، بۆیە ئێوه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌و کاتەوە تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات لە خەباتى ڕزگاریخوازى گەلەکەمان دانەبڕوان و لە بەرەى پیشەوەى خه‌باتی دیموكراسی و رزگاری و زانستخوازى گه‌له‌كه‌مان بون.
لەم قۆناغە نوێیەى خەباتى گەلەکەماندا, کە خەباتى بونیادنانەوەو ئاوەدانى و بەدامەزراوەکردنى دامەزراوەکانى کوردستانە, ئەرکى مامۆستایان قورس و گرانتر بوە. وه‌ك ده‌زانین ئەمساڵیش خوێندن لە هه‌رێمی كوردستان به‌بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی تایبه‌ت گوزه‌رى کرد، له‌لایه‌ك هه‌رێمه‌كه‌مان ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دارایی نه‌خوازراو بۆته‌وه‌و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕوبه‌ڕوی ڕێكخراوی تێرۆرستانی (داعش) بۆته‌وه‌و به‌درێژایی (١٠٥٠)كم و، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆشبەختانە مامۆستایان به‌ڕوحی پێشمه‌رگه ئاسا زیاتر له جاران به‌گڕوتینه‌وه ڕویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن کرد و بره‌ویان به‌زانست و پێشكه‌وتن دا، چونكه وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له ده‌ستی ڕه‌شی تێرۆرستان ده‌پارێزن، به‌هه‌مان شێوه مامۆستایانیش له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌چه‌كی زانست شه‌ونخونی دەکەن بۆ به‌شداریكردن لهبهرهوپێشبردن و بەدامەزراوەیکردنى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، بەو هۆیەشەوە مایەى خۆشحاڵیە کە مامۆستایانى دڵسۆز تەواوى توانایان بۆ فێرکردن و پێگەیاندن تەرخان کرد.
ئێمه له وەزارەت و زانكۆكان هه‌میشه پشتگیری مافه ڕه‌واكانی مامۆستایانمان كردوه و دەکەین، پێمان وایه مامۆستایان ڕۆڵیكی به‌رچاو و گرنگیان له ڕوی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵادا هه‌بووه و هه‌یه، بۆیه ئێوه بهكۆڵهگهیهكی گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی زانست له ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان لێیان دەڕوانین، له ڕوی نهتهوهیهوهشهوه مامۆستایان ئه‌ركێكی پیرۆز‌و گه‌وره‌ییان كه‌وتۆته سه‌رشان و، خۆشبه‌ختانه له ڕۆژه سه‌خته‌كانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌رزانه ئه‌و ئه‌ركانه‌یان ڕاپهڕاندوهو به‌هه‌زاران كادیری چالاك و پڕ چه‌ك به‌زانست و مه‌عریفه‌تان بۆ گه‌له‌كه‌مان پیگهیاندوه.
له كۆتایشدا دوباره پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م و ، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بۆ مامۆستایان درێغی ناكه‌ین و، پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین.
د.یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
١١/٥/٢٠١٥