دوای ئهوهی لە چەند ڕۆژى ڕابردودا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دهرفهتی (٤٥) چل و پێنچ كورسی زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، دکتۆرا) لە لە ڕوسیاى فیدراڵ ڕاگهیاند، ئهمڕۆ سێ شهممه، ڕێكهوتی (١٠/٥/٢٠١٦) ئهنجامی بهرایی ناوی ئهو دهرچوانه ڕادهگهێنین كه بهپێیی بهش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و لهسهر بنهمای پێشبركێكردن و سیستمی نمرهی تهواوی پێشكهشكارانی ئهو بهرنامهیه ناویان هاتۆتهوه:
بەکالۆریۆس: (٢٥ کاندید)
هەرچەندە لەکاتی راگەیاندنی ئەم زەمالەیە زۆربەی ئەم زانیاریانەی خوارەوەمان ڕاگەیاندبوو، بەڵام تەنها بۆ بە بیرهێنانەوە و بەرچاو ڕونی زیاتر، ماف و جیاوکەکانی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:
- ئەگەر تا ئێستا کاندید لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت، ئەوا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی هیچ جۆرە پشتگیریەکی دارایی ناکرێت.
- بەلام ئەگەر دەمەزرا بێت، ئەوا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- سەبارەت بە لایەنی ڕوسیای فیدرال، تکایە بە ووردی لە دۆکیومێنتی هاوپێج (important notes) بڕوانن.
سەبارەت بە پێشکەشکردنی بەلگەنامە و دۆکیومێنتی پێویست، تکایە تەواوی دۆکیومێنتی پێویست پێش ڕێکەوتى (٢٥ مانگی ٥ ی سالی ٢٠١٦) سەعات (١٢) نیوەرۆ دۆکیومێنتەکانتان بە دوو فایل بەم شیوەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەمەبەستی ڕەوانە کردن بۆ لایەنی پەیوەندیدار:
فایلی یەکەم تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبێت:
- ئەگەر کاندید لە یەکێک لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا بێت، تکایە پشگیری فەرمانگە هاوپێچ بکە کە تیایدا ئاماژە بە بەردەوامیت لە سەر کار و لاری نەبونیان لە کاتی قبوڵکردن بکات.
- ئەگەر کاندید لە یەکێک لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا بێت، تکایە پوختەی ڕاژە پێشکەش بکات.
- ئەگەرکاندید تا ئێستا دانەمەزرا بێت، تکایە پشتگیری ئەنجومەنى گەڕەک، کە پشتگیری شوێنی دانیشتنت لە هەرێمی کوردستان بکات.
- پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێج (application form for students).
- لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێچ (important notes) ئاماژەی پێکراوە.
فایلی دووەم تایبەت بە وڵاتی ڕوسیایی فیدراڵ کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆگرتبێت:
- پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (application form for students).
- لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێج (important notes) ئاماژەی پێکراوە.
بەرنامەی دکتۆرا: (٦٩) کاندید
هەرچەندە لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم زەمالەیە زۆربەی ئەم زانیاریانەی خوارەوەمان ڕاگەیاندبوو، بەڵام تەنها بۆ بە بیرهێنانەوە و بەرچاو ڕونی زیاتر، ماف و جیاوکەکانی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- سەبارەت بەلایەنی ڕوسیای فیدراڵ، تکایە بە ووردی سەیری دۆکیومێنتی هاوپێچ (important notes) بکەن.
سەبارەت بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامە و دۆکیومێنتی پێویست، تکایە تەواوی دۆکیومێنتی پێویست پێش ڕێکەوتى (٢٥ مانگی ٥ ی سالی ٢٠١٦) سەعات (١٢) نیوەرۆ بە دوو فایل بەم شیوەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەمەبەستی ڕەوانە کردن بۆ لایەنی پەیوەندیدار:
فایلی یەکەم تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبێت:
- تکایە پشگیری فەرمانگەکەت کە تیایدا ئاماژە بە بەردەوامیت لە سەر کار و لاری نەبونیان لە کاتی قبوڵکردن و ژمارەی ساڵەکانی خزمەت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانەمە تا (٥/٥/٢٠١٦) بکات.
- پوختەی ڕاژە.
- پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (application form for students).
- لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێچ (important notes) ئاماژەی پێکراوە.
فایلی دووەم تایبەت بە ڕوسیایی فیدراڵ کە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوەی لە خۆگرتبێت:
- پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (application form for students).
- لەگەڵ تەواوی ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە فایلیی هاوپێچ (important notes) ئاماژەی پێکراوە.
تێبینی
- بە هیچ شێوەیەک فایلی ناتەواو یان یەک فایل بە تەنها پرۆسێس ناکرێت.
- هەریەک لەو بەرێزانەی کە ناویان شۆرت لیست نەکراوە، دەتوانن لەماوەی یەک هەفتە سەردانی وەزارەت بکەن بۆ بە دواداچوون.
بۆ بینینى ناوە کاندیدکراوەکان و فۆرەمەکانى دیکە تکایە لەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە بڕوانن