Nov 2016

(104) خوێندكار/ قوتابی لە كۆلێژەكانی هونەرەجوانەكان وەرگیران

newsitem-1883-21.12.2014-ku.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سێ‌ نوسراوی جیادا كە ئاڕاستەی زانكۆكانی ( سەڵاحەددین، دهۆك، سلێمانی) كردوە، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی كاندیدانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان دا بۆ درێژەدان بەخوێندن لە كۆلێژەكانی هونەرە جوانەكان، ژمارەی وەرگیراوان وەك لە نوسراوەكاندا هاتوە (24) هونەرمەندن، بەشێوەیەك (14) پاڵێوراویان لە زانكۆی سەڵاحەددین و (6)یان لە زانكۆی سلێمانی و (4)ی دیكەشیان لە زانكۆی دهۆك وەریگراون.

 هەر لەو نوسراوانەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانكۆكانی ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی كاری پێویست بۆ ئەو هونەرمەندانە بكەن، بۆ ئەوەی وەك خوێندكار/ قوتابی لە ساڵی (2014-2015) درێژە بەخوێندن بدەن.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا بەژمارە (27221) لە ڕێكەوتی (17/12/2014) ئاڕاستەی زانكۆكانی ( سەڵاحەددین، سلێمانی، دهۆك) كردروە، بڕیاریدا بە وەرگرتنی دەرچوانی بەشەكانی پەیمانگەكانی هونەرە جوانەكان لە كۆلێژەكانی هونەرە جوانەكان لە زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015).

دەرچوانی پەیمانگەكانی هونەرە جوانەكان كە لە كۆلێژەكانی هونەرەجوانەكان لە زانكۆكان وەرگیراون ژمارەیان (80) خوێندكار/ قوتابیە، هەر لەو نوسراوەدا بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانكۆكانی ڕاسپاردوە كاری پێویست بۆ ئەو خوێندكار/ قوتابیانە بكەن بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێی خوێندندا لەو بەشانەی وەرگیراون درێژە بەخوێندن بدەن.

بەم پێیەش (104) خوێندكار/ قوتابی دیكە لە كۆلێژەكانی هونەرە جوانەكان لە زانكۆكانی كوردستان وەرگیران بۆ درێژەدان بە خوێندن لە بەشەكانی (شێوەكاری، مۆسیقا، شانۆ، سینەما).


تێبینی:
هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیمه‌یله‌دا لیستی پاڵیۆراوانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و ده‌رچوانی په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره‌جوانه‌كانتان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌...