به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه له ڕێكه‌وتی (2014/9/7) به‌ڕێوه‌چو و تایبه‌ت كرابوو به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، له‌و چوارچیوهیهداو له بڕگه‌یه‌كی گفتوگۆكانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه تایبه‌ت كرابو به‌وه‌رگرتنی یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووانی په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی خوێندنی ته‌كنیكی، كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریدا به وه‌رگرتنی یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووانی په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خویندنی (2014-2015).
تێبینی: هاوپێچ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌دا بڕواننه ناوی خویندكاران/قوتابیان و ئه‌و به‌ش و زانكۆیانه‌ی كه لێی وه‌رگیراون