Nov 2016

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی-یه‌وه‌

newsitem-1819-25.09.2012-ku.jpg

سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (24-9-2014) له‌ سایتی (كوردیو) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ڕۆژێكی دیكه‌ی پشو كراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، خوێنه‌رانی سایته‌كه‌و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی (كوردیو) هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه‌و،

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕیارێكی نه‌داوه‌ كه‌ ڕۆژێكی دیكه‌ له‌ هه‌فته‌دا بكاته‌ پشوو، به‌ڵكو ڕۆژه‌كانی پشوو له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌مان ڕۆژه‌كانی پشوون، كه‌ له‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ردراوه‌.