موچی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له دیوانی وه‌زاره‌ت و كۆلێژه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ، نه‌ك بانكه‌كان... راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و دارایی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌كاته‌وه كه سبه‌ی شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 2014/7/26 ، له سه‌عات (10:00) به‌یانی به‌دواوه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی (6) و نه‌چنه بانكی زانكۆ، واته موچه‌كه له ناو دیوانی وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێ. له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ژمێڕیاری دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌و فه‌رمانگه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان و نه‌چنه بانكه‌كا