رۆژی چوارشه‌ممه, ڕێكه‌وتی (9/7/2014) د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیكرد له (نچمی حزوری) كۆنسڵی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان. له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كۆنسڵی فه‌ڵه‌ستین پیرۆزبایی له د.یوسف گۆران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هیواشی خواست به‌ڕێزیان په‌ره‌ی زیاتر به‌وه په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستیه بدات كه له نێوان هه‌ردو لا دروست بوه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی مێژوی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كرد.
له به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دوای به‌خێرهێنانی كۆنسڵی فه‌ڵه‌ستین ته‌ئكیدی له گرنگی و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا كرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: مایه‌ی خۆشحاڵیه له ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانمان بۆ بواری زانستی و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری كه‌لتوری فراوان ده‌كه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاوی باشمان ناوه به‌تایبه‌ت له میوانداریكردن و پێدانی زه‌ماله‌ی خوێندن به‌خوێندكارانی فه‌ڵه‌ستین له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن. سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراقی و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: كه هه‌رێمی كوردستان چاوهِروانی هه‌ڵوێستی پۆزه‌تیڤ و جیاوازی فه‌ڵه‌ستینه. بۆ ئه‌وه‌ش نچمی حزوری كۆنسڵی فه‌ڵه‌ستین وێرای سوپاسكردنی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له پای ئه‌و هاریكاریانهی پێشكه‌شی خوێندكارانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كات، ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان جیاواز‌و پۆزه‌تیڤ ده‌بێت.