Nov 2016

ئاڵاى کوردستان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەڵکرا

newsitem-1649-17.12.2013-ku.jpg

لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، هاوشانى دەزگاو دامەزراوەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، لەسەر باڵەخانەى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، بەئامادەبونى ڕاوێژکارانى وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت و فەرمانبەران، ئاڵاى کوردستان هەڵکرا.

بەو بۆنەیەوە د.کەریم عەبدول ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکیدا دواى پیرۆزبایکردن لە ئامادەبوان بەو بۆنەیەوە ڕایگەیاند: ئاڵا کە ناسنامەى نەتەوەو گەل و نیشتمانە، بۆ گەلى کوردیش پیرۆزییەکى زۆرى هەیە، چونکە لە ڕابردودا لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاڵا و گەیشتن بەئاواتەکانى قورابنى زۆرى داوە، بۆیە ئەمڕۆ کە ڕۆژى ئاڵاى کوردستانە، ئومێد دەکەم ئەم ئاڵایەمان هاوشانى ئاڵاى وڵاتانى دنیا لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان بشەکێتەوە.
     لە کۆتایى وتەکشیدا باسى لە گرنگى ئاڵا کردو، ووتى: لە ڕێگەى ئاڵاوە دەتوانین گەلانى دنیا بە مێژو و قوربانیدانى گەلەکەمان ئاشنا بکەین، هیواشى خواست هەموان بە ڕێگەى جیاواز کار بکەین بۆ هێنانەدى ئەو خەونانەى کە مێژویەکە قوربانى لە پێناودا دەدەن.