Nov 2016

سه‌رجه‌م قوتابیه‌ ته‌رقین قه‌یده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندن

newsitem-1625-25.10.2013-ku.jpg

پاڵپشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران / سه‌رۆكایه‌تی دیوان" ڕاوێژكاری فێركردنی باڵا ژماره‌ (10003)ی تایبه‌ت به‌ خوێندكاره‌ ته‌رقین قه‌ید كراوه‌كان له‌ ڕێكه‌وتی 21/10/2013، بریاردرا به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ی  ، كه‌ هه‌ردوو ساڵی خوێندنی (2010-2011) و (2011-2012) له‌سه‌ریه‌ك كه‌وتوون یان به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی میچی خوێندنه‌وه‌، سڕینه‌وه‌ی ناویان بۆ كراوه‌ (ته‌رقین قه‌ید كراون)، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنی له‌ ساڵی (2013-2014).

هه‌روه‌ها بڕیاردرا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی، كه‌ ساڵانی خوێندنی (2005-2006) تاوه‌كو (2009) سڕینه‌وه‌ی ناویان بۆ كراوه‌ و سودمه‌ند نه‌بوون له‌ بڕیاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رقین قه‌یدكراوه‌كان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنی ساڵی (2013-2014).
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ فه‌ر‌مانه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و قوتابیانه‌ ناگرێته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی (غش كردن) یان بڕیاری لیژنه‌ی ڕێكاری سڕینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێت مه‌قاسه‌ی زانستی وانه‌كه‌یان بۆ بكرێت و گۆڕانكاری له‌ پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا ڕه‌چاو بكرێت ته‌نها له‌و قۆناغه‌ی، كه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان  بۆ ده‌كرێت.