بۆ ڕێكخستنی بواری كارگێری ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر كارئاسانیكردن بۆ هاوڵاتیان، كۆبونه‌وه‌ی دڵنیایی جۆری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 21/1/2013 له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێكخرابوو، له‌سه‌ره‌تادا د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌یدا به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ی به‌پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری كرد و ووتی: پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری یه‌كێكه له پایه‌و كۆڵه‌گه گرنگه‌كانی حوكمڕانی و په‌یوه‌سته به‌كۆی بواره‌كانی ژیان هه‌ر له بواری داوده‌رمان و خواردن و ژینگه‌و ڕاگه‌یاندن تا ده‌گاته بواری كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: بواری كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، چونكه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان بۆ ڕایكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه لهمهوپێش بایه‌خ به‌دڵنیایی جۆری بواری كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن نه‌دراوه، هه‌ربۆیه ڕۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر بوونه‌ته قوربانی ئه‌و بواره، ئه‌وه جگه له‌و ڕۆتینه زۆرانه‌ی كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و زۆرجار كاریگه‌ری خستۆته سه‌ر باری ده‌روونی هاوڵاتیان، كاتێك كه بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانی فه‌رمانگه جیاكان ده‌كه‌ن، د.عه‌لی سه‌عید ئه‌وه‌شی ڕونكردنهوه كه دڵنیایی جۆری تا ئێستا نه‌بووه به‌كه‌لتور و بایه‌خی پێنه‌دراوه نه له‌سه‌ر ئاستی تاك و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت كه‌رتی تایبه‌تیش. له كۆتایی وته‌كه‌شیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئومێدی خواست ئه‌و كۆبونه‌وانه كه له‌و بواره ده‌كرێن ببنه سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ باشكردن و چالاكتركردنی ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ك ئاماده‌ی وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م ده‌زگاو دهمهزراوهكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه دووپات كرده‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارایی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و (ئۆین كلیفۆرد به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانی NSGI) ئاماده‌یبوون، د.سه‌باح یوسف تۆما ڕاوێژكاری پێشكه‌وتوو له وه‌زاره‌تی پلاندان و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پڕۆژه‌ی دڵنیایی جۆری له هه‌رێم له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌كارو پرۆژه‌كانیان كرد بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕونكردنهوه كه بۆ باشتر ڕایكردنی كاره‌كانیان چه‌ند گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (NSGI) ئیمزا كردوه، هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌رنامه‌ی دوو ساڵی پڕۆژه‌كه‌یان ئاماژه پێدا، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كۆبونه‌وانه هه‌ر هه‌فته‌و له وه‌زاره‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان.