Nov 2016

بۆ یەكەمجار خوێندكارانی كەركوك رەوانەی دەرەوە دەكرێن

newsitem-1286-22.04.2012-ku.jpg

د.عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان راگەیاند: بۆ یەكەمجارە لە چوارچێوەی بەرنامەی توانسازیدا و لە خولی سێەمی ئەو بەرنامەیدا 56 خوێندكار و قوتابی كەركوكی خۆشەویست كاندیدا كراون بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا لە زانكۆكانی دەرەوە.

 ئەو راگەیاندنەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەیدا هات كە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەك شەممە (22/4/2012) بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن سازیدا.

لەسەرەتایی كۆنگرە رۆژنامەیەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا رونیكردەوە دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت و دارشتنی هێلە گشتیەكانی بەرنامەی كار، ستراتیژی نوێ‌ وەزارەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیدا رادەگەێنن، لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەیەكەدا راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان بەسێ‌ فرمانی وەزاری بەژمارەكانی (ن/341، ن/342، ن/343) لە رێكەوتی (19/4/2012)و لە چوارچێوەی خولی سێیەمی بەرنامەی تواناسازی مرۆیی، بڕیاریدا بەوەرگرتنی (630) كاندیدا بۆ خوێندنی باڵای ماجستێرو دكتۆرا.
د.عەلی سەعید رونكردنەوەی زیاتر لەو بارەیەوە داو ووتی: ئەو (630) كاندیدا لەسەر پشكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو كەرتی تایبەتن و لە ئێستاوە دەتوانن دەست بەمامەڵەكانیان بكەن، رونیشی كردەوە كاندیداكان بریتین لە:

      1.    (215) كاندیدا لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆ تەواوكردنی خوێندنی ماجستێر بۆ پارێزگاكانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك).

    2.    (291) كاندیدا لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس كە لە ساڵی خوێندنی (2010-2011) لەسەر ئاستی بەش و كۆلێژەكانیان بەیەكەم دەرچوون لە پارێزگاكانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

 3.   (124) كاندیدای دیكە لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماجستێر بۆ تەواوكردنی خوێندنی دكتۆرا لەسەر پشكی پارێزگاكانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك).