له ڕۆژانی ١۳ هه‌تا ١٥ ی ئادار كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی (Going Global 2012) له شاری له‌نده‌ن به‌سترا. ئه‌و كۆنفرانسه كه له لايه‌ن كاونسڵی بهرتيانی (British Council) ڕێكخرابوو نوێنه‌ری زياتر له شه‌ست وڵاتی تێدابوو كه له ئاستی وه‌زير و سه‌رۆك زانكۆ و په‌رپرسی باڵای په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا به‌شداريان تێدا كردبوو. له ئاستی هه‌رێميشدا به‌رێز پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر عبدالعزيز علاءالدين، وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێز عيسمهت خاليد، سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك به‌شداريان تێدا كرد.
يه‌كێك له سێشنهكانی كۆنفرانسه‌كه بۆ وته‌ی به‌رێز پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر ته‌رخان كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و دوو ساڵه‌ی ڕابوردووی ڕيفۆرمی سيسته‌می خوێندنی باڵا به ئاماده‌بووان بگه‌يه‌نێت. به‌ڕێزی له ميانی قسه‌كانيدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و زانكۆ و ده‌سته‌كانی هه‌رێم دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵيتی خوێندن و ڕاهێنان، وه جۆشدانی توێژينه‌وه‌ی زانستی و به‌ستنه‌وه‌ی زانا و ده‌زگاكانی هه‌رێم به هاوتا و سه‌نته‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جيهان، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا و كردنه‌وه‌ی زانكۆی نوێ و پێشوازی كردنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ژێرخان و ئه‌زموونی زانستی له هه‌رێم. هه‌روه‌ها به‌ڕێزی هانی وه‌زير و سه‌ركرده‌كانی زانكۆ ڕه‌سه‌ن و پێشكه‌وتووه‌كانی جيهانی دا كه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ڕه‌چاوی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له بواری كردنه‌وه‌ی كۆڕسی زمانی ئينگليزی و كۆڕسی ئه‌كاديمی و دامه‌زراندنی كامپهس و كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌هلی.
هه‌ر له‌و سێشنهدا، به‌ڕێز دكتۆر (ده‌يڤيد لۆك) ی سه‌ر به كاونسڵی به‌ريتانی له ميانی قسه‌كانیدا ستايشی ئه‌زموونی كوردستانی كرد و به نموونه‌يه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووی ولاتێكی پێشكه‌وتنخواز له‌قه‌ڵه‌م دا.
له ميانی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا به‌رێز (ده‌يڤيد ويليتس)، وه‌زيری زانكۆكانی به‌ريتانی، پشتگيری خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان نيشان دا و بڕياری دا كه له مانگی داهاتوودا به خۆی و ده‌يان سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆ به‌ريتانيه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات. هه‌روه‌ها به‌ڕێز پڕۆفيسۆر رويدا المعايطة، وه‌زيری خوێندنی باڵای ده‌وڵه‌تی شانشينی ئوردون ئاماده‌يی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕی سه‌ردان و هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان نيشان دا.