Nov 2016

بۆ زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

newsitem-1245-02.02.2012-kux.jpg

 ئاماژه‌تان ده‌كه‌ین به‌ بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵای وه‌زاره‌تمان تایببه‌ت به‌ زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی كه‌ به‌ پێی فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره‌ ن/91 له‌ 25/1/2012 ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی نێردراوه‌ بۆتان كه‌ تیایدا بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره‌ 3/8967 دراوه‌ كه‌ بریتی بوو به‌پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌م زانكۆیه‌ وه‌ك زانكۆیه‌كی باوه‌ر پێكراو.

بۆیه‌ پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی مۆله‌تی كاركردنی له‌ ده‌ست داود وه‌ هیچ سیفه‌تێكی فه‌رمی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تمان نامێنێت وه‌ ده‌بێ گشت زانكۆ ئه‌هلیه‌كان پابه‌ندبن به‌ ده‌قی ناوه‌رۆكی فه‌رمانی ئاماژه‌ پیكراوه.

بریاره‌كه‌ش بۆ ئه‌م زانكۆیانه‌یه‌ (زانكۆی جیهان و لقه‌كانی له‌ سلیمانی، نه‌ورۆز، سابیس، لوبنانی فه‌ره‌نسی، ئه‌مریكی له‌ سلیمانی، ئیشق، گه‌شه‌پێدانی مرۆی، حه‌یات بۆ زانست وته‌كنه‌لۆژیا، كۆلیژی دجله‌ی زانكۆی).