دوا بە دواى ڕاگەیاندنى زەماڵاتى خوێندن لە زانکۆکانى ووڵاتى تورکیا و قبرێ ، لە دەرئەنجامدا (500) پێنج سەد کەس پێشکەشکار بوون وا دیارە جۆرى دابین کردنى خەرجییەکان لەلایەن بەشێک لە پێشکەشکاران ڕوون و ئاشکرا نەبوو . بۆیە بۆ بەرچاو ڕوونى سەرجەم پێشکەشکاران جەخت لەسەر ئەو خاڵانە دەکەینەوە:
- ئەم زانکۆ دەرەکیانە تەنها کرێى خوێندن دابین دەکەن ، واتە لە کرێى خوێندن دەبوورن.
- حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پێى ڕێنماییەکان مۆڵەتى خوێندن دەدات (بە مووچە یان بێ مووچە) کار ئاسانی بۆ خوێندکاران دەکات.
- حکومەتى هەرێم هیچ موستەحەقاتێکى وەکو (دەرماڵەى مانگانە + کرێى هاتوو چۆ + شوێنى حەوانەوە) خەرج ناکات چونکە بوودجەى پێویستى لەبەر دەست دا نییە.
ئێستا داوا لە پێشکەشکارە بەڕێزەکان دەکەین کە یەک لەم هەڵبژاردانە هەڵبژێرن وە بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵە
(cy-tr.scholarship@mhe-krg.org) :
- بەلێ ، ئەتوانم لەسەر ئەستۆى خۆم بخوێنم وە ناوم لە لیستى کاندیدەکان بمێنێتەوە .
- نەخێر ، ناتوانم لەسەر ئەستۆى خۆم بخوێنم ناوم لە لیستى کاندیدەکان بسرێتەوە.