كێشه‌ی ناوگۆڕينی زانكۆكه يهكلايی نه‌بۆته‌وه و ده‌وامی قۆناغی يه‌كه‌م ناياساييه
ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه بۆ قوتابیان و خوێندكارانی ئازیزی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی لە هەولێر:
قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی ئاگادار ده‌كه‌ین كه كێشه‌كانی زانكۆی ناوبراو تا ئێستا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی ئیداره‌ی ئه‌و زانكۆیه به یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه , هه‌روه‌ها پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی زانكۆی ناوبراو به فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه. هه‌ربۆیه ده‌وامكردنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م نایاساییه و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانه. بۆیه پێویسته قوتابیان و خوێندكاران تا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و ده‌رچوونی بڕیاری كۆتایی ده‌وام نه‌كه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و كۆلێج و به‌شانه‌ی كه له‌ڕێگای قبوڵ مهركهزییهوه لێی وه‌رگیراون, به پێچه‌وانه‌وه قوتابیان هه‌ر خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له به‌فیڕۆدانی كات و ههربڕهپارهیهك كه ده‌یده‌ن به زانكۆی ناوبراو