ڕاگهياندنێك بۆ ئەوانەی بە هۆی هەڵەی فۆڕم پڕكردنەوە پێشتر ناویان له زانكۆ و ده‌سته‌كان دەرنەچوبوو
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەکو بەڵێنی دابوو بۆچارەسەرکردنی کێشەی ئەوقوتابیانەی کە بە هۆی هەڵەی فۆرم پڕكردنهوە ناویان دەرنەچوبوو بەڵام کۆنمرەکانیان له ئاستی وەرگیراوان دابوو، ئيمڕۆ دوا ئه‌نجامی دابه‌شكردنی ناوه‌كان بڵاو كرايه‌وه.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەرێوهبەرایهتی گشتی خوێندن و ناوندی وەرگرتن به هاوكاری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و دەستەکان و بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی ئه‌و ده‌زگايانه، به لێبراوانە خه‌ريكی يهكلايی كردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و قوتابيانه بوون کە ژمارەیان لە هەر دوو لقی وێژەیی و زانستی 2323 كه‌س بوو. له ئه‌نجامدا به پرۆسەیەکى گونجاو و به ڕه‌چاو كردنی كۆنمرهكان، سه‌رجه‌م قوتابيه‌كان بەسەر زانکۆ و دەستەکان دابەشکران.
بۆکەم کردنەوەی ئەرکی هاوڵاتیان و گرفتی بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ و دەستەکان، ئەوەندەی دەرفەت هەبوو لەكاتی پڕكردنه‌وه‌ی کورسی بەتاڵ رەچاوی لایەنی جوگرافی کراوە.
ليستی ناوه‌كان و شوێنی وه‌رگرتنيان له ماڵپەری ناوەندی وەرگرتن دايه
وه له لای تۆمارگای گشتى زانکۆ و دەستەکانيش ده‌ست ده‌كه‌وێت.