دوا بەدواى راگەیاندنى بەرنامەى تواناسازى مرۆیى بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان، پێشکەشکردنى داخوازى لەلایەن خوێندکارانى بەهرەمەند و خاوەن توانست، پڕۆسەکە بەشێوەیەکى رێکخراو دەستى بەکارەکانى کرد.
بەڵام پێشکەشکاران هەندێ بابەتیان بە ناڕۆشن هەژمار کردووە، بە پێویستمان زانى وەکو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم روونکردنەوەیە بۆ راى گشتى و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان بدەین.
سەبارەت بە دابەشکردنی کورسی خوێندن لە دەرەوەى وڵات، هیچ پشکێک بۆ کورسیەکانی پلانی ناردن (ماستەر –دکتۆرا) بۆ زانکۆ و دەستەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەست نیشان نەکراوە، بۆیە بڵاوکردنەوەى کورسیەکانى خوێندن لەسەر بنەمای پسپۆری و جوگرافی و پێویستی هەر دەزگایەک و ناوچەیەکی جوگرافی دەبێت، دواتر لە کاتی تەواوبوونی پێشبڕکێ دیاریی دەکرێن.