له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عبدالعزیز علا‌ءالدین، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان، و به‌ڕێز دكتۆر سه‌لام خۆشناو، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عیراقی فیدراڵ، چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار تاوتوێ كران و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌رده‌وامی نێوان دوو وه‌زاره‌ته‌كه كرایه‌وه.
له‌و میانه‌شدا، جه‌خت له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هاوتاكانیان له باقی عیراق، كرایه‌وه. وه بڕیار درا كه به زووترین كات ناوی ئه‌و یه‌كه‌مانه‌ی كۆلێژه‌كانی هه‌رێم كه پارساڵ (2008-2009) ده‌رچوونه به زووترین كات بنێردرێنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕه‌وانه بكرێن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، داوا له سه‌رۆك زانكۆكان و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌رێم كراوه كه ئه‌و ناوانه بۆ وه‌زاره‌ت بنێردرێن، و داواش له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان ده‌كرێت تاكو بێنه پێشه‌وه و هاوكاری زانكۆ و ده‌سته‌كان بكه‌ن بۆ كارئاسانكردن.
به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا هه‌وڵه‌كانی به‌رێز دكتۆر سه‌لام و هاوكارانی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراقی فیدراڵی به‌رز نرخاند و جه‌ختی له گرنگیی په‌ره پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و پته‌و كردنی پردی متمانه كرده‌وه.