ڕاگەیاندنى (١٤٠) سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە بەریتانیا

ڕاگه‌یاندنی سكۆله‌رشیپ له‌ به‌ریتانیا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە زانکۆى ئۆکسفۆرد لە ووڵاتى بەریتانیا (Clarendon Fund Scholarships at University Of Oxford) (١٤٠) سکۆلەرشیپى بۆ خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بۆ گشت ووڵاتانى جیهان ڕادەگەێنێ و, خوازیارانى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن بەم مەرجانەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن.

١. بۆ خوێندنى ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، ئەگەر فەرمانبەر نەبێت ئەوە پێویست ناکات دوو ساڵ تێپەرى بەسەر بڕوانامەکەى.
  • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت, هەروەک ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
  • دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال زیاتر نەبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن  ڕێکەوتى (٢٥/١/٢٠١٩) دەبێت.
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە کلیک (لــــــێرە) بکە.

 

تێبینی:

ü     پێشکەشکردن راستەوخۆ لە ڕێگەى بەستەرى ئاماژەپێکراو دەبێت و، تەنها لە رێگەی وێبسایتى سەرەکی سەرەوە دەبێت.

ü     گشت خەرجییەکانى ئەم سکۆلەرشیپە لەسەر ئەستۆى زانکۆى ئۆکسفۆردە دەبێت.

 

٢. خوێندنى دکتۆرا

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، ئەگەر فەرمانبەر نەبێت ئەوە پێویست ناکات دوو ساڵ تێپەرى بەسەر بڕوانامەکەى.
  • دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
  • دەبێت تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٢٥/١/٢٠١٩) دەبێت.
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن کلێک (لێـــــــــرە) بکە.

 

 

تێبینی:

ü     پێشکەشکردن راستەوخۆ لە ڕێگەى بەستەرى ئاماژەپێکراو دەبێت و، تەنها لە رێگەی وێبسایتى سەرەکی سەرەوە دەبێت.

ü     گشت خەرجییەکانى ئەم سکۆلەرشیپە لەسەر ئەستۆى زانکۆى ئۆکسفۆردە دەبێت.