زانكۆلاین 24 كاتژمێری دیكە درێژ كرایەوە:

newsitem-1854-19.11.2014-ku.jpg
ماوەی پێشكەشكردنی فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان جارێكی دیكە درێژكرایەوە
 
* ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
 
فوئاد عەلی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەخوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و ئەوانەی نەیانتوانیوە فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە لە ڕێگەی (زانكۆ لاین) پێشكەش بكەن و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ جارێكی دیكە بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن تا سەعات (12)ی شەوی دوشەممە لەسەر سێ‌ شەممە, ڕێكەوتی (24/11/2014) و،   بەكارا هێشتنەوەی (زانكۆلاین) تا ئەو ڕێكەوتە, بۆیە داوا لە خوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە تا لە ماوەی دیاریكراودا فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی (زانكۆ لاین)ەوە بەوردی و وریایی پڕ بكەنەوەو پێشكەش بكەن.