وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا كاریگه‌ری نەرێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان جێبێڵێ.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕێکەوتى (١٢/٤/٢٠١٥) له دووه‌مین كۆنفراسیی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و زانكۆی ئیشق دا، کە د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به هاوڕێیه‌تی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتی له دیوانی وه‌زاره‌ت و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌كادیمیستی بیانی و ناوخۆ تێیدا ئاماده‌یبون.
له وتارێكیشیدا د. یوسف گۆران باسی له ڕۆڵ و ئه‌ركی زانكۆكانی كوردستان كرد ووتی: "زۆر گرنگه زانكۆكان، كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكه‌نه سه‌رچاوه و ئامانجی لێكۆڵێنه‌وه‌كان، بەوەى پێویسته زانكۆكانمان ده‌ست بخه‌نه سه‌ر كێشه‌و برینه‌كان و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجایان بۆ بده‌ن." وتیشى ئه‌ركی زانكۆكان پێویسته له‌وه تێپه‌ڕێـت كه ته‌نها وانه و زانست به‌خوێندكاران بڵێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و كێشه‌كانی و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی زانست و ئه‌كادیمیانه، پێویسته له‌پێشی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانمان بێت.
دووه‌مین كۆنفراسیی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی ئیشق بۆ ماوەى دوو ڕۆژ له شاری هه‌ولێر بەردەوام دەبێت. كه نزیكه‌ی (150) ئه‌كادیمیستی بیانی و ناوخۆ تێیدا ئاماده بونه و، (42) توێژینه‌وه تێیدا قبوڵکراوە و، ڕێژه‌ی (60%)ی توێژینهوەکان لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینە، هه‌روه‌ك له‌ئاستی جیهان زانكۆكانی (مالیزیا، توركیا و هند) به‌شدارییان كردوه" له ئاستی ناوخۆش زانكۆكانی (سۆران، زاخۆ و موسڵ) به‌شدارییان كردوه.
ده‌قی وتارى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە دوەمین کۆنفرانسى زانستیی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی ئیشق
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ...
میوانه ئازیزه‌كان...
خۆشحاڵم له‌مڕۆدا و له كۆنفراسێكی زانستیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و ئیشق دا كۆبووینه‌ته‌وه و قسه و لێكۆڵینه‌وه له دیارده‌یه‌كی زانستی و جیهانی كه ژینگه و وزییه ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌م كۆنفراسه ببێته مایه‌ی زیاتری گرنگیدان به‌م بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێزان...
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، گرنگیدان و لێكۆڵێنه‌وه له بابه‌تی كاریگه‌ریی سه‌رچاوه‌كانی وزه و شێوه‌ی ده‌رهێنانی له ژینگه‌ی مرۆڤ و ده‌رهاوێشته نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، ڕه‌هه‌ندێكی جیهانی فراوانی وه‌رگرتوه. پڕۆسه‌ی زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژینگه‌ی مرۆڤ له ئاو و هه‌واو خاك به‌جێهێشتوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پارسه‌نگێكن له‌نێوان به‌رده‌وامبون له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌لایه‌ك و، پاككردنه‌وه و خاوێنكردنی گۆی زه‌وی له ئاسه‌واره مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه بۆ سه‌ر ژینگه، له‌لایه‌كی تریش ئێستا زاناكان پێیانوایه، كه تێكدانی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی، كه گۆی زه‌وییه، هیچ مانایه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه ناهێڵێته‌وه، چونكه له كۆتاییدا مرۆڤ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موو شتێكه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ...
به‌ستنی ئه‌م كۆنفراسه بۆ ڕۆژگاری ئێستای كوردستان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه كوردستان له ئێستادا له‌سه‌رەتای ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یه، كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان جێبێڵێ، بۆیه زۆر گرنگه دیدمان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بەو ئاڕاسته‌یه بێت، كه هاوسه‌نگى نێوان به‌كارهێنانی پیشه‌سازی سه‌رچاوه‌كانی وزه و پاراستنی ژینگه‌ی خاوێنی كوردستان بپارێزێت.
هه‌ڤاڵان...
زۆر گرنگه زانكۆكان، كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكه‌نه سه‌رچاوه و ئامانجی لێكۆڵێنه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته زانكۆكانمان ده‌ستبخه‌نه سه‌ركێشه و برینه‌كانمان. ئه‌ركی زانكۆكان پێویسته له‌وه تێپه‌ڕێـت كه ته‌نها وانه و زانست به‌خوێندكاران بڵێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و كێشه‌كانی و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی زانست و ئه‌كادیمیانه، پێویسته له‌پێشی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانمان بێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ستخۆشی لە هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه ده‌كه‌م و به‌وهیوایه‌ی ببێته وێستگه‌یه‌كی گرنگی گرنگیدان و به‌ره‌وپێشچونی ژینگه‌پارێزی و ژینگه دۆستی و گه‌شه‌پێدانی هاوسه‌نگ له كوردستانه‌كه‌مان.
هه‌رشاد و سوركهوتو بن
هه‌ولێر ١٢/٤/٢٠١٥
وێنه‌ی زیاتری كۆنفرانسه‌كه.....