به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى چه‌ند پرس و بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به پێشخستنى بوارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، رۆژى دووشه‌مه رێكه‌وتى (29-6-2015) ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌سه‌رپه‌رشتى (د. یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و، ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى زانكۆكان و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت، پێنجه‌مین كۆبونه‌وه‌ى ئاسايى خۆى له‌مساڵدا ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا (د. یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن، تیشكى خسته سه‌ر جێبەجێکردنى ڕیزبه‌ندنى نیشتیمانى بۆ زانكۆكان و، گرنگى پرۆسه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌و ته‌ئكیدى كرد كه جێبەجێکردنى پرۆسه‌که كێبڕكێێ زانستى و ئه‌كادیمى له نێوان خودى زانكۆكان دروست ده‌كات، هه‌روه‌ك هانیان ده‌دات گرنگى زیاتر به دڵنیایى جۆرى و پێشخستنى ئاستى زانستى و توێژینه‌وه‌كان بدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ڕایگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم، بۆیە هه‌وڵى جدى بۆ سه‌رخستن و راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامه‌كانى ریزبه‌ندى نیشتیمانى زانكۆكان له‌مساڵه‌دا. دەدین
دواتر له‌لایه‌ن د.ئەحمەد فتح اللە به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى كه‌ركوك -ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به ئامێرى داتاشۆ تیشك خرایه سه‌ر پڕۆسه‌ى خوێندنى باڵا له پارێزگاى كه‌ركوك و، ڕێژه‌ى هه‌ر پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و به‌شدارییان له ناوه‌نده ئه‌كادیمى و زانستیه‌كانى ئەو شاره‌دا. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنى پێیوست بۆ پڕۆسه‌ى خوێندن له‌و پارێزگایه گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.
پاشان ده‌ستكرا به خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنى كارنامه‌ى ژماره (5)ى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، لەو چوارچێوەیەشدا بڕگه به بڕگه‌و خاڵه‌كانى نێو كارنامه‌كه خرانه به‌رباس و گفتوگۆ، كه تایبه‌ت بوون به كاروبارى خوێندكاران، كاروبارى زانستى، خوێندنى باڵا، كاروبارى كارگێڕى و دارایى، لەگەڵ كاروبارى زانكۆ تایبه‌ته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌ر ته‌وه‌رێك له‌ته‌وه‌ره‌كان گفتوگۆى تێر‌و ته‌سه‌ل ئه‌نجامدراو ڕاو پێشنیارى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك زانكۆكان بۆ بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به پێشخستنى بوارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌هه‌ند وه‌رگیرا.