د.یوسف گۆران پرسەو سەرەخۆشى ئاڕاستەى كه‌سوكاری (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) ده‌كات

yousif goran

بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد)

بەهۆى کۆچى دوایى مامۆستاى بەشى فیزیا لە کۆلێژى زانستى زانکۆى سلێمانى (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى ئێوەو کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانی و مامۆستاو ستافی زانكۆى سلێمانى دەکەم

(پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) یەکێک لە مامۆستا دڵسۆزەکانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان و لەماوى ساڵانى تەمەنیدا خزمەتێکى بەرچاوى بە بوارى زانست و زانیارى مەعریفە کردووەو جێ پەنجەى بۆ پێگەیاندنى نەوەکانمان لەبیر ناکرێت و هەمیشە وتەکانى دەبن بەبەشێک لە یادەوەى بۆ مامۆستاو هاوڕێکانى و وانەکانیش دەبن بە زانست و فێربوون بۆ ئەو نەوەیەى لەژێر دەستى ئەو ئاشناى زانستى نوێى سەردەم کراون.

بۆیە کۆچى دوایى (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) بەخەسارەتێک بۆ بوارى زانست و فێرکردن و لایەنى ئەکادیمى لە کوردستانى دەزانین.

هیوادارین خواى گەورە خواڵێخشبوو بەبەهەشتى بەرین شاد بکات و، سەبرو دڵنەواى بنەماڵەو کەسوکارەکەشى بدات.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

د. یوسف گۆران

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى