ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی لە هەرێمی کوردستان

anjwmeni twezhinew11

بەرەو گەشەپیدانی توانا و کواڵیتی توێژینەوەی زانستیی لە هەرێمی کوردستان

 

پێناسە:

ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییە کار دەکات بۆ هاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان.

 

بوارەکانی توێژینەوە

ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستی گرنگی تەواو بە بەرهەمهێنانی مەعریفە دەدات لە بوارە جیاکاندا بە تایبەت کار لەسەر پشتیوانی توێژینەوەی زانستی دەکات لەم بوارانەی لای خوارەوە:

  1. بوارە فرەدیسپلینەکانی زانستە سروشتی و کردارییەکان.
  2. بوارەی زانستی پزیشکیی.
  3. بواری وزە و سامەنەسروشتییەکان و ژینگە.
  4. بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن.
  5. بواری گەشەپێدانی ئابووری.
  6. بواری یاسا و ڕامیاری.
  7. بواری زانستەمرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان.

 

کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی

  1. داڕشتنی ستراتیجی گشتیی توێژینەوەی زانستیی و، دەستنیشانکردنی ئەو پرسانەی کە لەسەر ئاستی نیشتیمانی پێویستیان بە توێژینەوەى زانستیی هەیە لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییەکانی کوردستان لە بوارە جیاکانی زانستیی و تەکنۆلۆجی و مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ئاراستەکردنی زانستیانەی چالاکی توێژینەوەی زانستیی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان.
  2. پشتیوانیکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستیی لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی گرانتی ساڵانەی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی و بەخشینی بەو توێژینەوانەی کە لە ئەولەویەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی هەرێمی کوردستانن، هەروەها بەخشینی گرانتەکان لەسەر بنەمای کواڵیتی و کاریگەریی توێژینەوەکان و ڕەخساندنی هەلی یەکسان و شەفافیەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
  3. پێکهێنانی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان و سێنتەرەکانی توێژینەوە لە هەرێمی کوردستان و کاراکردن و پشتگیریکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستیی و ڕێکخستنی کۆنفرانس و سیمپۆزیۆم و سێمینار.
  4. دروستکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لەگەڵ سێکتەرەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و داتای پێویست دەربارەی ئەو پرسانەی کە پێویستیی هەنوکەییان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی هەیە،، هەروەها بەگەڕخستنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هاوکاریکردن و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستیی لە هەرێمی کوردستان.
  5. دروستکردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتی و ڕەخساندن و پشتگیریکردنی هەلی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی هاوبەش لەگەڵ سێنتەر و ناوەندە زانستییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها بەشداریکردن لە چالاکی توێژینەوە لەو بوارانەی کە کاریگەری نیشتیمانی و نێودەوڵەتییان هەیە.
  6. دانانی پرۆگرامی (Fellowship) ی ساڵانە بۆ ئەو توێژینەوانەی کە پرۆپۆزەڵەکانیان لەسەر بنەمای پیشبڕکێ و کواڵیتی و پێداویستی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان پەسەند دەکرێت (Post-Doctoral Fellowship and PhD Studentship).
  7. سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستنی جێبەجێکردنی بەرهەمەکانی توێژینەوەی زانستیی لە بوارە جیاکان لەبەرژەوەندیی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی و کارئاسانی بۆ بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمە مەعریفییەکان، بە مانایاکەی دیکە تەرجەمەکردنی بەرهەمەکانی توێژینەوە بۆ ژیانی پراکتیک و دروستکردنی کاریگەری لەسەر بوارە جیاجیاکانی گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان.

 

میکانیزمی کارکردنی ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی

یەکەم پێکهاتەی ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی

ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی پێکدەهێنرێت و ئەندامەکانی بریتیی دەبن لە:

  1. بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سەرۆکایەتی ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی دەکات.
  2. ئەندامەکانی دیکەی ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی بریتیی دەبن لە ئەندامانی کارای داڕێژەرانی سیاسەتی خوێندنی باڵا و تیژینەوەی زانستیی لە دیوانی وەزارەت و ژمارەیەک لە توێژەرانی کارا و دیاری هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی توێژینەوەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا کاریگەر و بەرجەستەبن.
  3. ژمارەیەک ئەندامی نێودەوڵەتی لە توێژەران و شارەزا لە داڕشتنی سیاسەتی گشتیی توێژینەوە (ئەم ئەندامانە دەکرێت لە ڕێگای هاوکاری و هەماهەنگیی نێودەوڵەتییەوە بەشدارییان پێبکرێت یان لەڕێگای گرێبەست و شێوازی پارت تایم بۆ ئەم کارە دابمەرێنرێن).

 

دووەم لێژنە لاوەکییەکان

ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی بۆ هەریەک لەو بوارە پسپۆڕییانەی کە ئاماژەیان پێکراوە لێژنەیەکی لاوەکی دروستدەکات، لێژنەلاوەکییەکان لێژنەی پسپۆڕی و تایبەتمەند دەبن و کاریان بریتی دەبێت لە خویندنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو پرۆژە و پرۆپۆزەڵانەی کە پێشکەشدەکرێن بۆ بەدەستهێنانی گرانتی توێژینەوە.

سێهەم لێژنەکانی ئیتیکی توێژینەوە (Ethical Committees)

بۆ هەریەک لە بوارە پسپۆڕییەکان بەپێی پێویست لێژنەیەکی تایبەت بۆ ئیتیکی توێژینەوە پێکدەهێنرێت و کارەکانی ئەم لێژنەیەش دوو کایەی گرنگ لەخۆ دەگرێت:

  1. ئیتیکی توێژەر کە بریتییە لە چەسپاندن و زامنکردنی جێبەجێکردنی پرانسیپی (Good Scientific practice).
  2. ئیتیکی توێژینەوە کە بریتییە لە ڕەچاوکردن و پاراستنی بنەماکانی مافی تاکەکان و مافی کۆمەڵگە.

کاریگەری و متمانەی توێژینەوەی زانستیی کاتێت دەستەبەر دەبێت کە بەوردی و بە شێوازێکی زانستیی ڕەچاوی چەسپاندنی ستانداردەکانی ئیتیکی توێژینەوەی زانستیی بکرێت.، هەموو ئەو پرۆپۆزەڵانەی کەلەلایەن لێژنە لاوەکییەکانەوە هەڵدەسەنگێنرێن دەبێت پێشوەخت لەلایەن لێژنەکانی ئیتیکی توێژینەوەوە پەسسەند کرابن (Ethical Approval).

لێژنەکانی ئیتیکی توێژینەوە لەبەر ڕۆشنایی بەها زانستیی و ئەکادیمییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ لایەنی ئیتیکی هەموو توێژینەوەکان هەڵدەسەنگێنێت.

 

داڕشتنی چوارچێوەی کار و میکانیزمی کارکردن:

ئەنجومەنى توێژینەوەی زانستیی لە کۆبوونەوە بەراییەکانی خۆیدا میکانیزمی کارکردن و ڕاسپاردنی ئەرکەکان دادەڕێژێت، دواتر ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی توێژینەوە بەشێوەی ڕێنمایی دادەڕێژرێت و کاریان پێدەکرێت.

 

فەرمانى وەزارى بۆ پێکهێنانى بۆردى نیشتیمانى توێژینەوەى زانستى

 

گرانتەکان: