ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری

پێناسەی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری

بەپێ یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان-عێراق، بەشی سێیەم ( پێکهاتە و دەسەڵاتەکان) مادەی چوارەم-برگەی چوارەم "ئەرکی ئەم دەزگایە لێکۆڵینەوەی جێبەجێ کردنی باشی ئەرکەکانی زانکۆ و دەستەکان و ڕادەی رەوایەتی هەڵسوکەوت و گونجانیان لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان لە ئەستۆ دەگرێت".

پەیکەری دەزگا

په‌یكه‌ر

سەرۆکی دەزگا

بەپێ یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان-عێراق، بەشی سێیەم ( پێکهاتە و دەسەڵاتەکان)، مادەی چوارەم-برگەی چوارەم "فەرمانبەرێک بە پلەیەکى تایبەت لە هەڵگرانى بڕوانامەى دکتۆرا بەلایەنى کەم پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێ و شارەزایى لە کاروبارى زانستى و کارگێڕى دا لە پازدە ساڵ کەمتر نەبێ و چەند پسپۆڕ یارمەتى دەدەن و ئەرکەکانى دەستنیشان دەکرێن".

دیدگا (Vision)

بۆ بەرەو سیستەمێکی کارگێڕی و ئەکادیمی ئاست بەرز و پێشكەوتوو و خاوەن كوالێتى، لەسەر ئەو بنەمایەی کە سەرجەم دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەیوەستن بە پارێزگاریکردن و بەرەو پێشبردنی کوالێتی خزمەتگوزاری ئەکادیمی و زانستی و کارگێڕی.

پەیام (Mission)

دەزگاکەمان لە ڕێگەی سەرپەرشتی و بەدواداچوون و پشکنین و هەڵسەنگاندنی بەردەوام، کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری کارگێڕی، فێرکردن، توێژینەوە، پڕۆگرامی خوێندن و ژینگەیەکی تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران/ قوتابیان لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتەكەمان، بۆ ئەمەش بە ئاڕاستەى هەنگاو نان و پێشوەچوونی بەردەوام بە پێیی پێوەرەكانى ستانداردی ناوەخۆیی و جیهانی.

ئامانجەکان

یەکەم: دانان و هەموارکردنی میکانیزم و ڕێکارە یاسایی و زانستیەکان، لە خوێندن و توێژینەوە و شوێنی کارکردن بۆ ئەوەى بەرامبەر يان گونجاو بێ لەگەڵ ئەو مەرج و ئەركانەى كە لە لايەنى كارە نموونەيى و پیشەييەكانى دڵنیایی جۆری و تەندروستى و سەلامەتى داندراوە.

دووەم: ئامادەکردنی ستافی شارەزا و لێهاتوو لە بواری دڵنیایی جۆری بۆ ئەوەی پاڵپشتی تەواوی زانکۆ و پەیمانگە و دەستە و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەكەمان بکرێت.

سێیەم: کارکردن بە شێوەیەک بێت کە لەگەڵ بنەما و بەها ئەخلاقیەکانی کار بگونجێت و لەگەڵ پێوەرە جيهانيەكان بگونجێت.

چوارەم: دابین کردنى ژینگەیەکى ئاسودە و سەلامەت و تەندروست لە ڕێگای هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەى رووداوى دڵتەزێن و نەخوازراو لە هەموو بالەخانەیەکى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە گشتى لەگەڵ ئامانجى بەربەستكردنى زامداربوون يان تووش بوون بە نەخۆشييە پيشەييەكان.

پێنجەم: برەودان بە کەلتوری دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەیەک کە گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران پێوەی پابەند بن.

شەشەم: بەرزکردنەوەی ئاستی جۆرێتی خوێندن و ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی بەهای بڕوانامەکان بە هاوتا نێودەوڵەتییەکان.

حەوتەم: بەرزڕاگرتنی پێگە و هەیبەتی مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمدا.

هەشتەم: پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاست و پرۆگرامی خوێندن و گونجاندنیان لەگەڵ پێویستی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان. 

نۆیەم: بەرەوپێشبردن و پاریزگاری کردن لە کوالێتیەکی بەرزی خوێندن لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی فێربوون لە زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگاکان.

ئەرک و دەسەڵاتەکانی دەزگا

پاڵپشت بە یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٣)ی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٠٣) لە ڕێکەوتی (١/٧/٢٠١٩) دەسەڵاتەکانی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بریتین لەم دەسەلاتانەی خوارەوە:

  1. بینینی گشت نووسراوەکانی ئاسایی پەیوەندیدار بە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و بەرزکردنەوەی ئەوانەی کە پێویستن بۆ جەنابی وەزیر لەگەڵ دیاریکردنی ڕا و بۆچوون دەربارەیان.
  2. واژۆکردن لە سەر گشت نووسراوەکانی فەرمی ئاسایی پەیوەندیدار بە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و ئەوەی پێویست دەکات پێشتر ڕەزامەندی جەنابی وەزیری لە سەر وەرگیرابێت.
  3. سەرپەرشتی کردنی دەوامی گشت فەرمانبەرانی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و هەبوونی دەسەڵاتی لێپێچینەوە و پێدانی مۆڵەتی ئاسایی تا ماوەی (٧) ڕۆژ.
  4. دابەشکردنی کارەکان بە پێی پێویست و بەرژەوەندی کار بەسەر پێکهاتەکانی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری.
  5. نووسراوەکانی گشتاندنی ڕێنماییەکان و ئاگادارییەکان لە سەر کاروباری دڵنیایی جۆری ئەکادیمی و کارگێڕی و تەندروستی و سەلامەتی.
  6. نووسراوەکانی مفاتحەکردنی دەرەوەی وەزارەت تا ڕادەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان بۆ کاروباری ڕای تەکنیکی و ئەکادیمی و ئاسایی پەیوەندیدار بە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری.
  7. نووسراوەکانی ڕاپۆرتەکانی بەدواداچوونەوەی دەزگاکانی خوێندنی باڵا لە ڕووی دڵنیایی جۆری ئەکادیمی و کارگێڕی و تەندروستی و سەلامەتی.
  8. پشکنین و بەدواداچوون  و هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆفایلی مامۆستا لە زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان.
  9. سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
  10.  وەرگرتنی گشت پڕۆپۆزەڵەکانی کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژ و بەش و لقی زانستی حکومی و تایبەت.
  11.  دیراسەتکردنی گشت ئەو پڕوپۆزەڵ و پڕۆژانەی کە پێشکەش دەکرێت بۆ کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی حکومی و تایبەتی تازە.
  12.  دەرکردنی فەرمانی وەزاری بۆ کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی تایبەت بە واژۆی جەنابی وەزیر.
  13.  کارکردن لە سەر دیراسەتکردنی ئەو پڕوپۆزەڵانەی کە لە لایەن زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە تایبەتەکان پێشکەش دەکرێن بۆ کردنەوەی بەش و کۆلێژی تازە، دواتر پێدانی مۆڵەتی کردنەوەیان دوای بوونی سەرجەم مەرجەکان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان بە واژۆی جەنابی وەزیر.
  14.  پەسەندکردنی کردنەوەی کۆلێژ و بەش و لقە زانستیەکان لە زانکۆ حکومیەکان بە پێی پێوەر و ستانداردەکانی دڵنیایی جۆری.
  15.  سەردانی کردنی گشت زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەر کاتێکدا کە پێویست بکات بە مەبەستی دڵنیا بوون لە ئەدا و کوالێتی زانستی زانکۆ و پەیمانگەکان.
  16.  چاودێریکردنی گشت زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەردانی کردنی لیژنەکانی دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی .
  17.  ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و ڕاگری زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان سەبارەت بە کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری لە بواری ئەکادیمی و زانستی هەروەها پەیوەندیدار بە تەندروستی و سەلامەتی.
  18.  نووسینی کۆنووسی سەردان و کۆبوونەوەکان، هەروەها وێنەیەک لە کۆنووسەکە ئاراستەی گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان بکرێت و بەدواداچوونی بۆ دەکات.
  19.  پرۆسەی پشکنین لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، جگە لەوەش ئەو نووسراوانەى پەیوەست بن بەو بابەتە و پێویستیان بەفەرمانى وەزارى هەبێ ئەوا فەرمانى وەزارى دەردەکات و وەڵامى ئەو نوسراوانەش دەداتەوە کە ئاڕاستەى دەکرێ.
  20.  هەڵسەنگاندنی ئەدای مامۆستا لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.
  21.  هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ پڕۆژە و پلان و ستراتیژیەت و سیاسەتی خوێندنی باڵای هەریمی کوردستان دەکات لە رووی کوالێتی و دڵنیایی جۆریەوە کە لە لایەن زانکۆ و پەیمانگە و فەرمانگەکانی دیوانی وەزارەتمان ئامادە دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش تیمی تایبەتی دەزگا هەڵسەنگاندنی مەیدانی بۆ دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات و ڕاپۆرتی هەلسەنگاندن ئامادە دەکات.
  22.  بەرزکردنەوەی پلەی زانستی فەرمانبەرانی زانکۆیی لە دیوانی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆیەکی حکومی و فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان.
  23.  ئاگادار کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان لە کاتی سەرپێچی کردن بە ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی و یاخود هەر ڕێنماییەکی تر کە لە بەشە جیاجیاکانی وەزارەتمان دەردەچێت بە تایبەت ڕێنمایی پەیوەندیدار بە لایەنی زانستی و ئەکادیمی وەک (کۆنفڕانسی زانستی و توێژینەوەی زانستی و پڕۆگرامەکانی خوێندن و گۆڤارە زانستیەکان و هتد...).
  24.  سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ جێ بە جێکردنی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری (دڵنیایی جۆری فێرکردن، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا، فیدباکی خوێندکار، پەرتووکی کۆرس، پەرەپێدانی پڕۆگرام) لە گشت زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان، ئەوەش لە ڕێگەی کۆبونەوە و سەردانیکردن.
  25.  هاندانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی جۆراوجۆر لە چاڵاکی زانستی و هونەری و وەرزشی و کەلتووری و هتد.. وەکو ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم و سیمینار و دیبەیت و  خولی ڕاهێنان.
  26.  بەشێوەیەکی بەردەوام سەرجەم زانیاریەکانى پەیوەست بە پرۆسەى دڵنیایى جۆرى لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان ئەرشیف دەکات بۆ ئەوەى  بۆ ریزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان سودیان لێ وەربگیرێ.
  27.  بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کۆنفرانسی زانستی و گۆڤاری زانستی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.
  28.  هەڵسەنگاندنی ئاستی خوێندن و پرۆگرامی خوێندن و گونجاندنیان لەگەڵ پێویستی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان.
  29.  ئاراستەکردنی هێلە گشتیەکانی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی یەکەی بابەتەکانی خوێندن لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکاندا لە ناویاندا جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنیا پڕۆسێس.
  30.  پەیوەندیکردن لەگەڵ لیژنەی زانستی بەشە زانستیەکان و ڕێنوێنیکردنیان بۆ پیادەکردنی پلانەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بواری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکاندا.
  31.  هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و پەسەندکردنی ئەو بابەتانەی گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەت و زانکۆ و دەستەکان.
  32.  سەرپەرشتیکردنی لیژنە پسپۆریەکانی پێکهاتوو بە مەبەستی گۆڕانکاری و پەرەپێدان لە پڕۆگرامی خوێندنی بەشە زانستیەکان.
  33.  پەسەندکردنی هەموارکاریەکان و گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە بەشە زانستیەکانی زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان، هەروەها بەدواداچوونی جێ بە جێکردن و هەڵسەنگاندنیان.
  34.  دیاری کردنی ڕێژەی مامۆستایان لە بەرامبەر ڕێژەی خویندکار/قوتابیان بە گوێرەی ستانداردە جیهانیەکانی هەر پسپۆریەک.
  35.  کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆ تایبەتەکان بە هەماهەنگی لەگەل فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان.
  36.  هەڵسەنگاندنی زانکۆ تایبەتەکان بە پێی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە ڕەچاوکراوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
  37.  پەسەندکردنی پلانی وەرگرتنی ساڵانەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
  38.  پەسەندکردنی ئەو کرێ خوێندنەی کە لە قوتابی/خویندکار وەردەگیرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
  39.  جێ بە جێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی سەر بە وەزارەت لە رووی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی.
  40.  جێ بە جێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە بەشە ناوەخۆییەکانی سەر بە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی سەر بە وەزارەت لە رووی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی.
  41.  پشکنین و بەدواداچوون بۆ گشت زانكۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان دەکات بە مەبەستی دڵنیا بوون لە بواری تەندروستی و سەلامەتی دام و دەزگاکان و تاقیگەکان.
  42.  کارکردن لە سەر مەترسیە (فيزياوى،  كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبوو، ژەهراویبوون بەخواردن و ئاوى پيس) بە مەبەستی خۆ پاراستن لێیان.
  43.  بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە هەروەها دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان و دەركردنى رِێنمايی تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى و دروستكردنى فۆرمی بەدواداچون بۆ ئاسانكردنى چاڵاكيەكان.
  44.  بەرێوەبردنى بەرنامەى تەندروستى و سەلامەتى لە زانكۆكان بە گشتى لەگەڵ ئامانجى بەربەستكردنى  زامداربوون يان تووش بوون بە نەخۆشييە پيشەييەكان.
  45.  هۆشيارى سەلامەتى و تەندروستى لەناو  مامۆستا و فەرمانبەران و  خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکاتەوە.

سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری: د. محمد حسین احمد

بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین

پێناسەی دڵنیایی جۆری لە خوێندنی باڵا

پەرەپێدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری لە ناو زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ستراتیژیە گرنگەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەم پرۆسەیە بە دیاردەیەکی نوێ لەناو ئەزمونی ئەمرۆی خوێندنی باڵا لە هەرێم و لە سەرتاپای عێراق دەژمێردرێت، جێبەجێکردنیشی نرخ بەو ئاستە بەرزە دەدات و هاوڵاتی ناو کۆمەڵگە لەئاستی خوێندن و ڕاهێنان و بەهای بڕوانامەکانی زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگەکان دڵنیا دەکاتەوە.

پرۆسەی دڵنیای جۆری بریتیە لە چەند چاڵاکیەکی بەردەوام لە (ڕاپۆرت نووسین، پێداچوونەوە و بەدواداچوون و چاودێریکرن و فایل هەڵگرتن و بریاردان و لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی وانەکان و جۆری وتنەوەیان) بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ ئامانجەکانی بگونجێن. بە گشتی کارکردن لەسەر دڵنیایی جۆری خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ناو دەزگاکانی خوێندن نیشان دەدات، کە دواتر دەتوانرێت لەسەر ئەو بنەمایە بەرزڕاگرتنی ئاستی زانست دابرێژرێت.

پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین

بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری  له‌ زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و په‌یمانگە حکومی و تایبه‌ته‌کانى هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.  ئەو پڕۆسەیەش له‌بەر ڕۆشنایى چوار پرۆگرامی سه‌ره‌کی بەڕێوەدەبات کە بریتین لە: دڵنیایی جۆری فێرکردن، زانستخوازی به‌رده‌وام، په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌کان و متمانه‌ به‌خشین، هەربۆیە لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامانه‌ پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری هەوڵدەدات ئاستی ئەکادیمی و زانستی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە بەرەوپێش ببات، لەهەمان کاتدا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندنە لە دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنی باڵا لە هه‌رێمی کوردستان.

بنەما و پێکهاتەکانی دڵنیای جۆری

لەناو سیستمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئەم پرۆسەیە چەند بەرنامەیەک لەخۆ دەگرێت وەک:

  • دڵنیای جۆری خوێندن
  • زانستخوازی بەردەوام
  • هەگبەی مامۆستا
  • هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستا
  • فیدباکی خوێندکار/قوتابی
  • پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
  • مۆڵەتپێدان و متمانەبەخشین 

ئەم بەرنامانە بەچەند ڕێنماییەک داڕێژراون کە لەگەڵ ئەزمونی خوێندنی باڵا لە کوردستان بگونجێن و لەگەڵ ستاندەری بەرنامەکانی زانکۆ  پێشکەوتوەکانی جیهان هاوتابن، ئەم پرۆسەیە هەمیشە لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆردا جێبەجێدەکرێت و ساڵانەش پێداچونەوەی لەسەر دەکرێت و بابەتەکانی ناو ئەم بەرنامانە هەمیشە بەپێی پێویست و بەمەبەستی بەرەوپێشخستن لە گۆڕانکاریدا دەبێت و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرێت.

جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری خوێندن و ڕاهێنان وەڵامی گشت پرسیارە گرەنگەکان دەداتەوە، لەوانە:

  • دڵنیاکردنی زانکۆکان لە ئاستی کواڵێتی ئەو بروانامەیەی کە بەخوێندکارى دەدات.
  • دڵنیاکردن لە جۆری خوێندن و وتنەوەی وانەکان.
  • پشتگیریکردنی خوێندکار لەکاتی وەرگرتنی کۆرسەکانیان و پاراستنی مافیان.
  • دڵنیاکردنی خوێندکار لەو بروانامەیەی کە پێی دەبەخشرێت.
  • دڵنیاکردنی بازاری کار لە ئاستی هونەر و زانستی کادیرانی پیشەیی.

مۆڵەتپێدان و متمانەبەخشین 

 متمانه‌به‌خشین به‌ زانکۆ جۆرێکه‌ له‌ دڵنیایی جۆری که تێیدا پرۆسه‌ی فێربوون و گشت به‌رنامه‌کانی خوێندنی باڵا له‌ لایه‌ن ده‌زگایه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت ‌‌به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا یاسا و ڕێساکانی خوێندن به‌ ڕێکوپێکی په‌یڕه‌و ده‌کرێت و ئه‌نجام ده‌درێت یان نا. ئەگه‌ر هاتو بەم شێوەیە بێت ئه‌وا ئه‌و زانکۆیه متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت.

متمانەبەخشین چەمکێکی نوێ نیە، لە زۆر شوێن ڕاستەوخۆ دەوڵەت سەرپەرشت کردووە بەڵام لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا ئەم پڕۆسەیە کەوتۆتە دەست دەزگای سەربەخۆ. کە کۆمەڵگای خوێندنی باڵای نێودەوڵەتیدا پێناسەیەکی فراوان بۆ (متمانە بەخشین) ڕاگەیاندراوە کە بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە زۆر بابەتەوە هەیە لە نێوانیاندا:

  • دانانی میکانیزمی دیار و باوەڕپێکراو بۆ تاوتێکردنی متمانەبەخشین لە دەزگاکانی خوێندنی باڵا بۆ دەستبەرداربوون لە ئەرکەکانیان.
  • دانانی سنوری یاسایەک بۆ خۆ پاراستن لە ساختەکردن و خراپ بەکارهێنان لە پێناوی دڵنیاکردنی ئەندامە سەرەکیەکان وەک قوتابی/خوێندکار، مامۆستا، کارمەند، حکومەت و کۆمەڵگا کە بە گشتی لە خۆیاندا دەبنە ئامێرێکی سەرەکی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانی کارگەی بڕوانامە بەخشین (to prevent the culture of degree mills)

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری متمانە بەخشین: د. هاوکار ڕشید عرب

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى

چەمکی تەندروستی و سەلامەتی

تەندروستى لە لایەن ڕێكخراوە جيهانيەكان لە دەستوردا پێناسەیان كردووە بە بوارى خۆشى لەش و دڵ خۆشكەر وە  باشى بارى دەروونى و كۆمەڵايەتى تەواو نەوەكو تەنها نەبوونى نەخۆشى و كەم توانایى. لە لایەکی ترەوە سەلامەتى بە ماناى پاراستنى تاكى كۆمه‌ڵگه‌ لە هەموو كۆسپێكى زەرەرمەند دێت.

پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

ئەم بەڕێوەبەرايەتيە سەر بە ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنيايى جۆریە، ئەرکی بریتیە لە هينانە ئارای سيستەمى تەندروستى و سەلامەتى لە سەرجەم زانكۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنى ژينگەيەكى تەندروست و سەلامەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەموو ئەو کەسانەى بەمەبەستى جیاجیا سەردانى دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنى باڵا دەکەن، ئەوەش پاڵپشتيەكە بۆ بەرەوپێشبردنى رِەوتى خويێندن لە هەرێمى كوردستان.

بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی: شکار بەختیار رضی

بەڕێوەبەرایەتی دلنیایی جۆری کارگێڕی

بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری كارگێری كاردەكات وەك بەرێوەبەرایەتیەكی پاشكۆی دەستگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دیوانی وەزارەت كە لە دوو هۆبەدا پێكدێت:  

1- هۆبەی دڵنیایی جۆری كارگێری لە دیوانی وەزارەت

2- هۆبەی دڵنیایی جۆری كارگێری كاروباری زانكۆكان

 

پێناسەی بەرێوەبەرایەتی

 

ڕۆڵی بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بریتی یە لەبەرپرسیارەتی كارگێری جۆری ناو وەزارەت،وە ئەم بەشەش گرنگی دەدات بە بلاوكردنەوەی كلتووری جۆری و بەهێزكردنی ئاستی ئنجامدان و كاركردنی بەردەوام لەسەر گشتی زانیاریەكانی چالاكی جۆری لەوەزارەتی و ئامادەكردنی ڕاپۆرتی ئاستی جێ بەجێكردن.

 

پەیامی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری کارگێری

 

بەشداریكردن لە پێشكەوتن و چاكسازی بەردەوامی ئەنجامدانی وەزیفی و خزمەتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ لەڕێگای وەزارەت و هاتنەدی و ئارەزووی سوودمەندان و كۆمه‌ڵگه‌ لەڕێی هوشیاربوونەوە و بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری دڵنیایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەهاتنەدی پەیامی وەزارەت و پارێزگاریكردن لە بەردەوامبوونی.

ئەرك و بەرپرسیاریەتیەكانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری کارگێری

 

ئەركی بەڕێوەبەرایەتی بریتی لە هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ناوخۆیی لەپێناو زامنكردنی دڵنیایی چالاكی خزمەتگوزاری وەزارەت و هۆكارە كاریگەرەكان تیایدا لەگەڵ چاكبوونی ئاستی جێبەجێكردن، كەبریتی یە لە دیاریكردنی خالەكانی كەمتەرخەمی و دیشوارەكان و ناساندنی لێزانیە باشەكان و دانانی پێشنیارەكانی چاكسازی بەردەوام بەئامانجی دەستهێنانی دڵنیایی داواكراو.

 

سیاسەتی جۆری

 

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری کارگێڕی: سامان بهزاد