تەندروستى و سەلامەتى

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى

چەمکی تەندروستی و سەلامەتی

تەندروستى لە لایەن ڕێكخراوە جيهانيەكان لە دەستوردا پێناسەیان كردووە بە بوارى خۆشى لەش و دڵ خۆشكەر وە  باشى بارى دەروونى و كۆمەڵايەتى تەواو نەوەكو تەنها نەبوونى نەخۆشى و كەم توانایى. لە لایەکی ترەوە سەلامەتى بە ماناى پاراستنى تاكى كۆمەڵگا لە هەموو كۆسپێكى زەرەرمەند دێت.

پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

ئەم بەڕێوەبەرايەتيە سەر بە ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنيايى جۆریە، ئەرکی بریتیە لە هينانە ئارای سيستەمى تەندروستى و سەلامەتى لە سەرجەم زانكۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنى ژينگەيەكى تەندروست و سەلامەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەموو ئەو کەسانەى بەمەبەستى جیاجیا سەردانى دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنى باڵا دەکەن، ئەوەش پاڵپشتيەكە بۆ بەرەوپێشبردنى رِەوتى خويێندن لە هەرێمى كوردستان.

ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بريتيە لە دابينكردنى ژينگەیەکى ئاسودە  وسەلامەت، هەروەک هەولَدانە بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى ناخۆش لە هەمو بالَەخانەكانى سەر  بە وەزارەتى خويَندنى باڵا لە کوردستان , ئەوەش مافى هەمو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانە لەگەڵ هەر ميوانیك کە بۆ مەبەستى جیا ڕو لەو دامەزراوە جیایانەى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن، هەندێك لەو مەترسيانەى كە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى کارى لەسەر دەکات بۆ خۆپاراستن لێیان بریتین لە مەترسى (فيزياوى،  كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبو، ژەهراویبون بەخواردن و ئاوى پيس) .بەڕێوەبەرایەتى سيستمى تەندروستى و سەلامەتى بەچەند ڕێگەیەکى جیا جێبەجێ دەکات، کە بریتین لە (بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە .دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان. دەركردنى رِێنمايی تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى. دروستكردنى فۆرمیكى بەدواداچون بۆ ئاسانكردنى چالاكيەكان.

بەڕێوەبەر : شكار به‌ختیار

shkar.radha@mhe-krg.org

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو  ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى بکەیت: (safetymatters@mhe-krg.org )

ژمارە تەلەفۆن: