فەرمانگەى ئەندازە و پڕۆژەکان

بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ئەندازەو پڕۆژەکان

د.داود سلێمان سەلیم

ئیمەیل:    dawood.atrushi@mhe-krg.org

تەلەفون:  9647504551344+ 

 

پێکهاتەى فەرمانگەى گشتى ئەندازەو پڕۆژەکان

 

یەکەم/ بەرێوەبەرایەتی پرۆژەکان:

پێکهاتوە لە ستافێکی هونەری لە ئەندازیاران و تەکنیکاران بەمەبەستی ئامادەکردن وبەڕێوبردن وسەرپەرشتیکردنی کارەکانی پڕۆژەکان , دروستکردن وفراوانکردنی پێکهاتەکانی زانکۆکان وپەیمانگەکان و سەرجەم دەزگاو دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا,  ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەر بەفەرمانگەى گشتى ئەندازەو پڕۆژەکانەو ، چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی پڕۆژەکان بریتیە لە ئامادەکردنی پڕۆژە پێشنیازکراوەکان (پڕۆپۆزەڵ) و، پلانی ساڵانەی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، لەهەمان کاتدا کارى نەخشەدانان و ئامادەکردنی دەرخستەکانی پڕۆژەکان-یش دەکات، هەروەک سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان-یش دەکات، لەهەمان کاتدا گرفتەکان لە گشت پڕۆژەکان لە ڕوی نەخشە و دەرخستە و ناکۆکی نێوان ئەندازیارانی سەرپەرشتیار لەگەڵ کۆمپانیاکان چارەسەر دەکات. لە ئێستادا ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە سێ هۆبە پێکهاتوە، ئەوانیش بریتی:

  • هۆبەی پلان: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ڕێکخستنی پلانی پڕۆژەکان و دیاریکردنی وردەکاریەکانی پلانی ساڵانەی پڕۆژەکان بۆ وەزارەت و زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەت بە هەماهەنگی خودی زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەوەش بەکارکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانگەی پلان لە وەزارەتی پلاندانان و. ڕێکخستنی کاری هاوشێوەی پێشوەختی کۆمپانیاکان و بەلیستکردنیان بەپێی پسپۆڕی و کاریان بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەزارەت بەپێیی پلانی ساڵانەی وەزارەتەکەمان، لەهەمان کاتدا دانان و داڕشتنی پلانی ساڵانەى  پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ گشت زانکۆکان لێرە دەکرێ و، ڕێزبەندکردنی پڕۆژە پیشنیازکراوەکان لەسەر داوای زانکۆکان بەپێی بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەر لێرە دەکرێ، لەهەمان کاتدا بەدواداچون وئامادەکاریەکان و هەنگاوەکانی جێبەجیکردنی پلانی ساڵانە پڕۆژەکان-یش دەکاتو، تێچوی خەرجکراو لە هەر وەرزێک و لە کۆتای هەر ساڵێکی  پڕۆژە بەردەوامەکان ڕێک دەخات و، ئامادەکارى و کۆکردنەوەی نوێترین زانیاری لەسەر پڕۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە وەرزیەکانی بودجەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان دەکات، ئامادەکاریش دەکات بۆ وردبینکردنی بەراییەکانی (دەرخستە، بەڵگەی زەوی ،ڕاپۆرتی کەڵکی ئابوری ،دیزاین)ی پڕۆژە پێشنیازکراوەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ گشت زانکۆکان، هەروەها لیستی پڕۆژە پێشنیازکراوەکان، کە بەنیازە لەسەر بودجەی پلانی ستراتیجی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئێراق و  کوردستان ئامادە دەکات و، سیستەمی چەسپاندنی شێلاوی پێشوەختە بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا و بەڵێندەرەکان کە بەنیازن لەگەڵ وەزارەتەکەمان کاربکەن بۆ جێبەجیکردنی پڕۆژەکان ڕێک دەخات.
  • هۆبەی وەبەرهێنان: لەم هۆبەشەدا وردبینی و ڕەزامەندیدان لەسەر پڕۆژەکانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتیەکان بەشێوەی بەرهەمهێنان تایبەت بە سێکتەری  خوێندنی باڵا دەکرێت، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، هەروەها بەدواداچون بۆ چۆنیەتی ئەنجامدان وجێبەجێکردنی کارەکان لەلایەن وەبەرهێنانەرانەوە دەکات.
  • هۆبەی  بەدواداچونی پرۆژەکان: ئەم هۆبەش ئەرکەکانى بریتیت لە بەدواداچون بۆ ئەو پڕۆژانەی لە ژێر پرۆسەی جێبەجێکردندان، بۆیە لە ڕێگەی لیژنەکانی بەدواداچونی پڕۆژەکان سەردانی پڕۆژەکان بە شێوەی بەردەوام دەکرێت لە سەرجەم زانکۆکانی (سلێمانی ، سەڵاحەددین ، هەولێری پزیشکی ، دهۆک ، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە ، گەرمیان ، ڕاپەرین ،  پۆلیتەکنیکی هەولێر ، سۆران ، زاخۆ ، کۆیە ، چەرموو) ، لەهەمان کاتدا ڕاپۆرت لەبارەیانەوە دەنوسێ و،  بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزیان دەکاتەوە، هەروەک ڕێژەی کاری ئەنجامدراو و بەراورکردنی لەگەڵ خشتەی بەڕێوەچوونی کار دەیارى دەکات، لەگەڵ دەستنیشانکردنى هۆکارەکانی دواکەوتنی پڕۆژەکان.

بەڕێوبەری پڕۆژەکان: ئەندازیار/ شەماڵ مصطفى خضر

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو  ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى پڕۆژەکان بکەیت:   shamal.mustafa@mhe-krg.org

ژمارەی تەلەفۆن :   ٠٧٧٠٢٤٤٤٤٨٥

 

دوەم/ بەرێوەبەرایەتی کاروبارى ئەندازیارى و تەکنیکى :

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئەندازیاری و تەکنیکی کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى فەرمانگەى ئەندازەو پڕۆژەکان کارەکانى بریتین لە نۆژەنکردنەوى کارەکانی بیناسازی و کارەبایى و میکانیکی باڵاخانەکانى دیوان و پاشکوى وەزارەت و چاککردنەوەی هەر گرفتێک کە کارەبایى بێت. هەروەک گۆڕینی ئامێری رۆناکی ( گلۆپ , برۆجگتر , شمعەی نیون) و، چاککردنەوەی بەڕادی ئاو ، پەردە، دانانی وخاوێنکردنەوەی ئامیرى ساردى و گەرمى (سپلت) لەکارەکانى دیکەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیەیە، هاوکات کارى چاککردنەوە بۆ ئەم بابەتانەش دەکات (ئەلەمنێۆم، کەلوپەلی نوسینگەیی و دارتاشی، مۆلیدە، بۆرییەکانی ئاو، ئامیری فۆتۆکۆپى)، لەهەمان کاتدا کار ڕێکخستنی باخچەکانی ناو وەزارەت دەکات وەک: ( بڕین وتەقلیمکردنی دار ، پڕژاندنی دەرمان، ئاودانی باخچەکان، پاککردنی باخچەکان)، سەرجەم ئەو کارانەش لە ڕیگەى دو هۆبەوە ڕۆژانە کارەکانى ڕایى دەکات، هۆبەکانیش بریتین لە:

  1. هۆبەی چاککردنەوە (صیانە)
  2. هۆبەی کشتوکاڵ

بەڕێوەبەرى کاروبارى ئەندازیارى و تەکنیکى: نوزاد ناظم شاکر  

ئیمەیل: al.shakiry@yahoo.com

تەلەفون: 07504464362

 

 

 

 

بەڕێوەبەرە گشتیەکانى پێشوى فەرمانگەى ئەندازەو پڕۆژەکان

١. پ. ى. د. دڵشاد كاكەسور ئیسماعیل جاف بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى ئەندازە و پرۆژەكان