مۆڵەتپێدان و متمانەبەخشین

متمانه‌به‌خشین به‌ زانکۆ جۆرێکه‌ له‌ دڵنیایی جۆری که تێیدا پرۆسه‌ی فێربوون و گشت به‌رنامه‌کانی خوێندنی باڵا له‌ لایه‌ن ده‌زگایه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت ‌‌به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا یاسا و ڕێساکانی خوێندن به‌ ڕێکوپێکی په‌یڕه‌و ده‌کرێت و ئه‌نجام ده‌درێت یان نا. ئەگه‌ر هاتو بەم شێوەیە بێت ئه‌وا ئه‌و زانکۆیه متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت.

متمانەبەخشین چەمکێکی نوێ نیە، لە زۆر شوێن ڕاستەوخۆ دەوڵەت سەرپەرشت کردووە بەڵام لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا ئەم پڕۆسەیە کەوتۆتە دەست دەزگای سەربەخۆ. کە کۆمەڵگای خوێندنی باڵای نێودەوڵەتیدا پێناسەیەکی فراوان بۆ (متمانە بەخشین) ڕاگەیاندراوە کە بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە زۆر بابەتەوە هەیە لە نێوانیاندا:

  • دانانی میکانیزمی دیار و باوەڕپێکراو بۆ تاوتێکردنی متمانەبەخشین لە دەزگاکانی خوێندنی باڵا بۆ دەستبەرداربوون لە ئەرکەکانیان.
  • دانانی سنوری یاسایەک بۆ خۆ پاراستن لە ساختەکردن و خراپ بەکارهێنان لە پێناوی دڵنیاکردنی ئەندامە سەرەکیەکان وەک قوتابی/خوێندکار، مامۆستا، کارمەند، حکومەت و کۆمەڵگا کە بە گشتی لە خۆیاندا دەبنە ئامێرێکی سەرەکی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانی کارگەی بڕوانامە بەخشین (to prevent the culture of degree mills)