بەسیستمى ئەلیکترۆنى (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ى زانكۆلاین دەگەیەنرێتە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى

ZANKO LIN.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، بەتایبەت ئەوانەى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەى پەروەردەو خوێندنگەو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتوە، لەهەفتەى داهاتودا لەڕێگەى سیستمێکى ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆى یان کەسێکى نزیکى تۆمار بکات و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمى زانکۆلاین.

بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەکات ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشى بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئەو (بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ) کە بەدەستیان دەگات دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.

بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە خوێندنگەو قوتابخانەکانى سنوورى هەردو پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو چەند شوێنێکى دیکە دەوام تياندا نيەو مامۆستاو فەرمانبەران بایکۆتى دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانرا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) لە کاتى خۆیدا بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانى سنورى ئەو دو پارێزگایە. بۆیە بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەگەیەنرێتە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى.