ماوەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و دوەم درێژکرایەوە

zanko line21

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین) تا ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى٣٠/٩/٢٠١٧ بۆ دەرچوانى خولى یەکەم و دوەم درێژ دەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین, بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٤٨) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢) شەوى ڕۆژى شەممە رێکەوتى (٣٠/٩/٢٠١٧) بۆ دەرچوانى خولى یەکەم و دوەمى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران, بەتایبەت خوێندکارانى خولى یەکەم کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە" لە ئێستادا ئه‌وانیش دەتوانن بەهەمان شێوەى خوێندکارانى دەرچوى خولى دوەمى قۆناغى دوانزەیی ئامادەیی سودمەندبن و فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى خولى یەکەم و دوەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین" کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە" پێویستە لەماوەى ئەو دو رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین.

Description: https://ssl.gstatic.com/ui/v1/icons/mail/images/cleardot.gif