زیاتر لە ملیۆنێک دۆلارى دیکە بۆ خوێندکارانى تواناسازى خەرجکرا

chik

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەرجکردنى بڕى (١,١٨٤,٩٣٢) ملیۆن دۆلارى ئەمریکى وەک قۆناخى هەشتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ڕاگەیاند، کە تيايدا (53) خوێندکارى تواناسازى سودمەند دەبن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دواى ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بەخەرجکردنى قۆناخى هەشتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: قۆناخى هەشتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە (١,١٨٤,٩٣٢) ملیۆن دۆلارى ئەمریکی، بۆ ئەوەش بڕە پارەکە بە یەک قۆناخ لەڕیگەى چەکى بانکى خەرج دەکرێت و، تیایدا (53) خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە زانکۆکانى جيهان لێى سودمەند دەبن.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندکارانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كه‌ ناویان له‌ لیستی ژماره‌ (8)ى ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتوه‌ و، ژماره‌یان (53) خوێندکارە رۆژى یەکشەممە ١٧/٩/٢٠١٧ ، خۆیان یان بریكاره‌كانیان (وه‌كیل) سه‌ردانی ژوری ژماره‌ (44) بەشى یاسایى پاشان ژوورى ژمارە (٥٦) له‌دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كانیان.

دواى ئەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى دەربڕى، بەتایبەت ئەوانەى ئێستا لە پڕۆسەى خوێندندان، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەى خەرجکردنىشایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، بەسەرۆکایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەکانى بەردەوام بوە بۆ ئەوەى تەواوى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى لە سەرجەم زانکۆکانى جیهان، کە تێدا دەخوێنن قۆناخ بە قۆناخ خەرج بکات.

تێبینى:

  • خوێندکار ئه‌گه‌ر خۆی سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌ پاسه‌پۆرتی خۆی بهێنێت.
  • بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار پێویسته‌ وێنه‌یەکى ڕه‌نگاو ڕه‌نگی بریكارنامه‌ (وه‌كاله‌ی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵى (2017) بۆى (مصدق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
  • كاتيك بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆى سەردانى وەزارەت دەکات‌، پێویستە زنجیره‌ی ناوی خوێندکار وه‌ك له‌ لیستی هاوپێچدا نوسراوه‌ بزانێت.
  • چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوارچرا له‌شاری هه‌ولێر بەكاش ده‌درێت.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینى لیستى ژمارە (٨)ى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازى لە ساڵى (٢٠١٧)