FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان: شانۆ ڕووداوو کەسێتی ناو مێژوو دەهێنێتەوە ناو ژیان.
 
رۆژى ۲۰۹۱/۱۱/۲۸ بەئامادەبوونی (حەمەی حەمەسەعید)، وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان ، لەشاری کەرکوک
(پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام) لەناو جۆش وخرۆشی ئامادەبوان وهونەرمەندو هونەردۆستان دەستی بەبەرنامەو کارەکانی خۆی کرد.
 
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بەو بۆنەوە وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوانی فێستیڤاڵ کرد .
سەرەتا سوپاس و دەستخۆشی خۆی و وەزارەتی ئاراستەی ئامادەکاران و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری وهونەری کەرکوک کرد . پاشان تیشکی خستە سەر سەرەتای سەرهەڵدانی شانۆ هەرلەسەردەمی کۆنی یۆنانییەکان تا ئەو قۆناغەی کەدەبێتە سەرەتای شانۆی کوردی .
 
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان لەبەشێکی تری وتارەکەیدا باسی لە گرنگی و ئامانجی شانۆکرد چ لەڕابردو تا ئەمڕۆ هەروەها ئاماژەی بەوەشدا گەرچی کورد نزیکەی سەدەیەکە بەڕوونی شانۆ وڕەگەزەکانی دیارن، بەڵام هونەرمەندان و شانۆکارانی کورد هەوڵ و کاری باشیان پێشکەش کردووەو جێگەی دەست خۆشییە.
 
هەموومان قەرزاری کەرکوکین، وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان لەگەڵ گرنگی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە باسی گرنگێکی دیکەی کرد کەئەویش ئەنجامدانی کاروچالاکی و فێستیڤاڵەکانە بەگشتی و بەتایبەت لەشاری کەرکوک، گەرچی کەرکوک ناوچەی دەرەوەی هەرێمە بەڵام ئێمە وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان فەرمانی وەزاریمان دەرکردووە، بۆ پشتیوانی وهاوکاری کەرکوک و کەرکوکییەکان لەڕووی ڕۆشنبیری وهونەری و وەرزشییەوە هەروەها وتیشی گرنگی زیاتر دەدەین بەفەرهەنگ وکلتورو ڕۆشنبیری ناوچەکە.
 
لەکۆتایدا بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید) سوپاس و دەست خۆشی ئاراستەی هەموو لایەک کرد کەهاوکارو پشتیوانی سەرخستنی بەرنامەو کارەکانی پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بوون لەشاری کەرکوک .
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان:پێشوازى لە کونسوڵی گشتی میسر دەکات
 
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى فه‌رهه‌نگى و رۆشنبیرى و كلتورى رۆژى ۲۰۱۹/۱۱/۲٦به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت چاویكه‌وت به‌ (ئه‌حمه‌د جیهاد حارس)كونسوڵى گشتى كۆمارى مسرله‌هه‌ولێر.
 
له‌م دیدارەدا باس له‌ په‌یوه‌ندى فه‌رهه‌نگى و رۆشنبیرى و هونه‌رى نێوان هه‌ردولاكرا، جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌و ئه‌نجامدانى چالاكى هاوبه‌شى نێوانیان وهاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند چالاكى و ڤستڤاڵێك كرا كه‌ بریاره‌ له‌داهاتودا ئه‌نجام بدرێن به‌ به‌شدارى و هاوبه‌شی هه‌ردولا .
 
هەرلەم دیدارەدا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان تیشکی خستە سەر پرس و بابەتە مێژوویەکان کەلەقۆناغی ڕابردودا میسر هاوکاری کوردبووە و پەیوەندی لەمێژینە لەنێوان کوردو گەلی میسر هەیە لەوانە دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)لەلایەن بەدرخانییەکان لەساڵی ۱۸۹۸ و کارپێکردنی (ڕادیۆی کوردی) لەساڵی ۱۹٥۷ وەڵامدانەوەکەی (جمال عبدالناسر) سەبارەت بەداخستنی ڕادیۆک
 
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان باسی ڕیشەی قوڵی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی وکلتوری میسری کرد بەرلە فتوحاتی ئیسلام بەڵگەش بۆئەم مێژووە گەورەی و فراوانی کتێبخانەی(ئەسکەندەرون)ەیە
کونسوڵی گشتی میسر سوپاسی وەزیری ڕۆشنبیری ولاوانی کرد وتی زۆردڵخۆش بووم بە بیستنی ئەم زانیاری و مێژووەی کە لەڕابردو تائەمڕۆ هەیەو بەبایەخەوە هەوڵی هاوبەش دەدەین لە بواری ڕۆشنبیری وهونەری و فەرهەنگی
 
 
 
 
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا رۆژى ۲۰۱۹/۱۱/۲٦ بەرێز(حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت چاویكه‌وت به‌(سیڤن كراوسپێ)جێگرى كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ له‌هه‌ولێر و (تۆماس كویسلر)شاره‌زاى رۆشنبیرى له‌ په‌یمانگاى گۆته‌.
 
له‌دیدارى نێوان هه‌ردولادا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌ , به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى و كلتورى و فه‌رهه‌نگى و وه‌رزشى و هونه‌رى له‌ رێگه‌ى كارو پرۆژه‌ و چالاكى هاوبه‌شى نێوانیان .
 
لەبه‌شێكى ترى دیدارەکەدا گفتووگۆ کراله‌سەر چۆنیه‌تى دروستكردنى پەیوەندی ئابورى له‌ڕێگه‌ى كلتور و هونه‌ر ، هەروەها ڕه‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان و لاوان له‌ رێگه‌ى پڕۆژەو کاری هونەری وڕۆشنبیری و کلتوری ..
 
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان , ئاماژەی بەپڕۆژەی کلتوری کرد لەکارگەی جگەرەی سلێمانی کەئەوانیش بەشدارن بۆیە دوای کرد کارەکان خێراتربکرێن بەپێچەوانەوە پڕۆژەکە بێ ئەنجام دەبێت.
ھونەرمەند عەدنان کەریم بەم پاییزە دیاری بۆ هێناوین
 
رۆژی چوارشەمە کاتژمێر ١١ی بەیانی٢٧ی نۆڤێمبەری ٢٠١٩لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە هەولێر، لە خزمەت میوان و ھاوڕێیەکی زۆر ئازیزدا دەبین، کە ئەویش هونەرمەند (عەدنان کەریم)ە. ئەم هونەرمەندە خاوەن دەنگ و سەدا ناوازەیە، کە هەوادار و گوێگری گەلێ زۆری هەیە و بەرهەمەکانی لەسەر ئاستی کوردستاندا لە هەرە دیار و ناوازەکانن، خۆی و دوایین سیدییە نوێیەکەی تەشریف دێنێتە هەولێر و هەمووانمان وەک دەروێش لە دەوری بازنەی زیکرە پڕ زەڵاڵەکەی کۆدەکاتەوە و وەک چۆن لەمەوپێش بە ئاوازی دڵڕفێن و دەنگی زەڵاڵی خۆی هۆگر و سەرمەست کردووین، ئەمجارەشیان بە هەگبەی پڕ دیارییەوە دێت و سیدییەکەی بڵاو دەکاتەوە.. ئێمەش کە تامەزرۆی ئەو دەنگ و سەدا رەسەنەین، ئەو رۆژە پێکەوە لە خزمەتی ئەو میوانە رەزا شیرنەدا دەبین و لە ئێستاوە پێی دەڵێین بەخێر بێیت کاک عەدنان بۆ ماڵەکەی خۆت، بۆ شاری هەولێری شەکرە شار.
 
فەرهەنگ غەفور
بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر
۲٥؍۱۱؍۲۰۱۹
 
 

لەڕانییە وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان کتێبخانەی منداڵان دەکاتەوە

لەچوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەی ئیدارەی راپەریندا، ئەمرۆ ۲۰۱۹/۱۱/۲٥ بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری بەیاوەری بەڕێزان (جەمال حسێن)بەڕێوبەری گشتی لاوان و(نەوزادجەلال)بەڕێوبەری گشتی کتێبخانەکان سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد. لەم سەردان و دیدارەدا لەگەڵ بەڕێز(هیواقەرەنی )لێپرسراوی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێز(بەکربایز) قائیمقامی ڕانییە کۆبوویەوەو گفتگۆ لەبارەی کارو پڕۆژەی ڕۆشنبیری وهونەری و وەرزشی کرا.

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا،کتێبخانەی گشتی ڕانیەی بەسەرکردەوەو خەڵاتی بەخشییە چەند کارمەندێکی نمونەی دلسۆز پاشان لەڕێوڕەسمێکدا بینای کتێبخانەی مندالانی کردەوە شایانی باسە ئەم کتێبخانەیە لەلایەن خێرخواز کاک سەید محەمەد سەید ئەحمەدەوە دروست کراوە.

وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان ئاماژەی بە پێویستی کارو پڕۆژەی خێرخوازی کرد، بەناوی خۆی و وەزارەتەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز(سەیدمحەمەد)کرد بۆ کارە خێرخوازی و خزمەتەکەی بە بواری ڕۆشنبیری و منداڵانی سنورەکە.

هەڵەبجە ، پانێڵێک لەیادی تێپەڕبوونی ١٥٠ ساڵ بەسەر دانانی یەکەم قائیمقامی هەڵەبجە بەڕێوەچوو
 
بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ، بەهاوبەشی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە ، بەدرووشمی هەڵەبجە وەک قەزایەکی دێرین ، لەیادی تێپەڕبوونی ١٥٠ ساڵ بەسەر دانانی یەکەم قائیمقامی شارەکە ، پانێڵێکی سازکرد
 
لە پانێڵەکەدا کە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، چەند تەوەرێکی تایبەت بە چەمک و مێژوی شارەکەو ڕوی جوگرافی ناوچەکەباسکران و ئامادەبوانیش ڕاو سەرنج و پرسیارەکانیان خستەڕوو ، پاشان ڕونکردنەوەی پێویست لەبارەیانەوە درا.
له‌كۆتایى پانێڵه‌كه‌شدا وه‌زیرى رۆشنبیرى خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشیه‌ پانێڵسته‌كان و ده‌ست خۆشى پێشكه‌ش كردنى بابه‌ته‌كانى لێكردن.
 
 
رۆژى سێ شەمە (١٩-١١-٢٠١٩)، لە درێژەی چالاکییەکانی دووەمین فیستیڤاڵی کوردستان بۆ موزیک و گۆرانی، کە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی هونەرەکانی موزیک لەژێر دروشمی (موزیک و گۆرانی.. دەنگێک بۆ نیشتمان) ساز و ئامادەی کردووە، هەر سێ گرووپی میوان لە (سلێمانی، باکوور، رۆژهەڵات) بەشدارییان کرد.
سەرەتا (تیپی مۆسیقای لوڕ) لە سلێمانی نمایشی کارە هونەرییەکانی خۆیان کرد و چەندین پارچە موزیک و گۆرانییان پێشکەش کرد و ئەم ئێوارەی پاییزیان پڕ دەنگ و ئاواز کرد. ئینجا بەڕێز (جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەجیاتی تیپی مۆسیقای لوڕ لە سلێمانی، چەپکەگوڵێکی پێشکەش بە بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر کرد، لەبەرامبەر رۆڵیان لە ئەنجامدان و سەرخستنی ئەو فیستیڤاڵ و کارە بەردەوامانەی بێ پسانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشکەشی دەکات.
دوابەدوای ئەوان، (گرووپا ئاوازا سەرحەدێ) لە باکوور، بە چەندین نمایشی موزیک و گۆرانی هۆڵەکەیان پڕ کرد لە رەسەنایەتی و بووە جێی سەرسامیی ئامادەبووان. لە دوایین بڕگەشدا، (تیپی مۆسیقای رۆناک) کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تەشریفیان هێناوە، بە چەپکێ ئاواز و گۆرانیی ناوازە بەشدارییان کرد و دووەم رۆژی دووەم فیستیڤاڵەکەیان پڕ شەوق و شادمانی کرد.
شایانی باسە کە دووەمین فیستیڤاڵی کوردستان بۆ موزیک و گۆرانی، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی هونەرەکانی موزیک لە هەولێر بەڕێوەدەچێ و سبەی چوارشەمە (٢٠ی١١ی٢٠١٩) کۆتا رۆژی فیستیڤاڵەکەیە و چەندین گرووپی دیکەی هونەری بەشدار دەبن و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەین، بەتایبەت (گرووپی موزیکی هەولێر) سەر بە بەشی هونەرکانی موزیک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر.
 
فۆتۆ: سەردار قادر
 
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر
وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان:
گۆرانى یه‌كێك له‌ ئامرازه‌كانى مقاوه‌مه‌و مانه‌وەمان بووە.
به‌ مه‌به‌ستى گرنگى دانى زیاتر به‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌رى گۆرانى ئه‌مرۆ2019/11/18 ئاماده‌بونى به‌رێز(حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر (سالار عوسمان)بریكارى وه‌زاره‌ت،دكتۆر(فرسه‌ت سۆفى)پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌ێك له‌ به‌رپرسانى حزبى و حكومى و هونه‌رمه‌ندان وهونه‌ردۆستان به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر،به‌شى میوزیك و گۆرانى له‌ژێر دروشمى
(میوزیك و گۆرانى ده‌نگێك بۆ نیشتیمان)دووه‌م ڤیستیڤاڵى كوردستان بۆمیوزیك و گۆرانى سازكرد.
سه‌ره‌تاى ڤیستڤاڵه‌كه‌ش چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران.
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانیش له‌میانى وتاره‌كه‌یدا له‌ ڤستیڤاڵى كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانى رایگه‌یاند(كلتورى هونه‌رى میوزیك و گۆرانى یه‌كێك له‌ ئامرازه‌كانى مقاوه‌مه‌و مانه‌وه‌ى ئێمه‌ بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ى كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌رمان له‌ لایه‌ن دوژمنانمان،وتى كورد به‌ میوزیك و گۆرانى ره‌سه‌نى خۆى جگه‌ له‌وه‌ى جوانى و سۆزى به‌خشیوه‌ به‌ژیان ره‌سه‌نایه‌تى خۆشى پاراستووه‌ و له‌ده‌ستى نه‌داوه‌،هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رگرى له‌ جینۆساید و سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى خۆى كردوه‌،وتیشى هه‌رچه‌نده‌ میوزیك بۆخۆى زمانێكى جیهانیه‌ به‌ڵام لاى هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێك تایبه‌ت مه‌ندى خۆى هه‌یه‌ له‌م بواره‌،ئێمه‌ى كوردیش له‌م بواره‌ خاوه‌نى گه‌نجینه‌ و سامانێكى گه‌وره‌و فراوان و به‌رچاوین هونه‌رمه‌ندانى ئێمه‌، ئه‌مه‌یان له‌سه‌رده‌مه‌ جیاجیاكان به‌تێپه‌ربونى مێژو به‌رهه‌مهێناوه‌).
پاشان هه‌ریه‌ك له‌ گروپى مۆسیقاى كۆماسه‌ربه‌خۆبوونى رۆژئاواى كوردستان و تیپى مۆسیقاى كه‌ركوك به‌رهه‌مه‌ میوزیك و گۆرانیه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
شایه‌نى باسه‌ هه‌رله‌م ڤیستڤاڵه‌ خه‌ڵاتى لۆگۆى زێرین له‌لایه‌ن وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌خشرایه‌مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن.
ڤیستڤاڵى كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانى له‌ رۆژانى 19-20ى ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ (گروپى مۆسیقاى هه‌ڵه‌بجه‌،تیپى مۆسیقاى روناك -رۆژهه‌ڵات،گروپى ئاوازا سه‌رحه‌دێ -باكور،تیپا روبادیا میوزیكێ-دهۆك،گروپى میوزیكى هه‌ولێر)به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
الصفحة 1 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.