د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له وه‌زاره‌ت و زانكۆكان ئه‌ركێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌رشانه بۆ بونیاندانی داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆیه پێویسته هه‌موان پێكه‌وه بۆ به‌ده‌یهێنانی ئه‌و ئامانجه كاربكه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (1/4/2019) له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاگری كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هات، كه بۆ به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی خویندنی ئه‌ندازیاری به‌ره‌و فنلاند به‌ڕێده‌كه‌ون.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.داود ئه‌تروشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازه و پڕۆژه‌كان وتی: وڵاتی فنلاند باوه‌شی بۆ پڕۆژه و ڕیفۆرمه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كردۆته‌وه و، له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ش لێژنه‌كه‌مان ده‌خوازێ سود له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێ و، له نزیكه‌وه پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاته له بواری ئه‌ندازیاری و خوێندنی ئه‌ندازیاری ببینێ، پاشان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه له ڕاگری كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری پێكهاتوه بۆ وڵاتی فنلاند خسته‌ڕو، ئه‌وه‌شی ڕونكردنهوهی له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له وڵاتی فنلاند به‌شداری له چه‌ندین وۆركشۆپی و كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن و، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكومیه‌كانیش ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری له زانكۆكانی كوردستان.
بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونمان له وه‌زاره‌ت به‌شێوازێكی جیا ده‌ستمان به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت كرد بۆ په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێج و به‌شه جیاكان، به‌هه‌مان شێوه له بواری ئه‌ندازیاری، له ڕێگه‌ی لێژنه‌ی پێداچونه‌وه به پرۆگرامی خوێندن له كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری هه‌نگاوی گرنگ چوینه پێش، چونكه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه گۆڕانكاری ته‌واو بكه‌ین به‌تایبه‌ت له شێوازی وانه‌وتنه‌وه و پڕۆگرامه‌كان و توانای مامۆستایان، وتیشی بۆ هه‌ر بابه‌تێك ده‌مانه‌وێ ئه‌زمونی نمونه‌ی وڵاتێكی سه‌ركه‌وتو بكه‌ین شارێی كاركردنمان.
سه‌باره‌ت به وڵاتی فنلاند، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وڵاتی فنلاند له بواری په‌ره‌وه‌رده و خوێندنی باڵا خاوه‌ن ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوه، بۆیه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له بواری پێداگۆجی ده‌ستمان پێكرد و، یه‌كه‌مین ڕاوه‌ندی به‌شداربوانی پێداگۆجی له فنلاند به‌سه‌ركه‌وتوی گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و، خۆشبه‌ختانه له ئێستادا ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاری و ئه‌زمونه نوێیه‌ی وه‌ریانگرت له ڕۆژانی داهاتو خوله‌كانی پێداگۆجی له زانكۆكانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڕاوه‌ندی دوه‌می به‌شداربوانی خولی پێداگۆجی به‌ره‌و فنلاند به‌ڕێده‌كه‌ون، هیواشی خواست سه‌ردانی وه‌فدی ڕاگری كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری ببێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته تا كاره‌كانتان له داهاتودا باشتر به‌ڕێوه‌ببن، بۆ ئه‌وه‌ش پشتگیری وه‌زاره‌تی بۆ كاره‌كانی وه‌فده‌كه دوپات كرده‌وه.
د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری پزیشكی له‌گه‌ڵ زانكۆی لیسته‌ر له به‌ریتانیا له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی گروپێكی مامۆستایان و ڕاگری كۆلێجه‌كانی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ین، له بواری یاساش گروپێكی دیكه مامۆستایان ڕه‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان به‌یه‌كه‌وه بتوانین كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی خویندنی باڵا گه‌شه پێ بده‌ین.