ڕاگەیاندنى پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنیات - ئامێدى بۆ جارى دووەم

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنیات  ئامێدى ڕاگر لە زانکۆى دهۆک بۆ جارى دوەم ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەر یەکێک لەو دوو ئەو پۆستە دەکات و, مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکرێ بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى ئەو دوو کۆلێژە بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

مەرجەکان:

1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت

2. ناونیشانى زانستى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێت 

 3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت

4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە زمانى ئینگلیزى بەباشى دەزانێت و, شارەزایى تەواویشى لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر  هەبێت .

 

تێبینیەکان:

1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (٢٢/١١/٢٠١٥) رۆژى یەک شەممە دەبێت.

 2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.

3. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدایە دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.or) ڕەوانە بکات.

Vacant post
پۆستى ڕاگرى ۆلێژى پەروەردەى بنیات - ئامێدى لە زانکۆى دهۆک
Application deadline
2015-11-22
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
دهۆک
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک
Country
Iraq
Image Vacancy