بەبۆنەى کۆچى دواى د. دلێر حەبیب مامۆستاى زانکۆى زانکۆى گەرمیان، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەنامەیەکى ئاراستەى بنەماڵەکەى و ئەکادیمیستان کرد کە ئەمە دەقەکەیتى:
بۆ بنەماڵەى کۆچکردو د. دلێر حەبیب...
دڵگران و خەمبار بوم بە بیستنى هەواڵى ماڵئاوایى د. دلێر حەبیب ئەکادیمیست و مامۆستاى زانکۆى گەرمیان، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشى لە خۆمان و خانەوادەو مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان دەکەم، مالئاوایی د. دلێر حەبیب لەم کاتەدا کارەساتێکى گەروە و خەمێکى قوڵى بۆ هەموومان جێهێشت.
کۆچى ناوادەى د. دلێر حەبیب مامۆستاى زانکۆى زانکۆى گەرمیان کە سەرمایەو سەرەوەتێکى گرنگى زانستى بو بۆ زانکۆ ى گەرمیان و تەواوى پڕۆسەى خوێندن لەو دەڤەرە، لەدەستدانى کەلێنێک دەخاتە نێو پڕۆسەى خوێندن و پرۆسەى زانستى، دەپارێینەوە لەیەزدان گیانى کۆچکردو بەبەهەشت شادبکات و دواخەمى ئێمە و خانەوادەکەى بێت.
انا للە وانا الە الراجعون
د. ئارام محمد قادر
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى