لە پێناو ڕەخساندنى هەلى وەبەرهێنان لە بوارى خوێندنى باڵا و هاندانی زانكۆ پێشكهوتووهكانی جیهان بۆ كردنهوهی لقی زانكۆكانیان له ههرێمی كوردستان و بهرزكردنهوهی كوالێتى و دروستكردنی كێبركێی زانستی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێنمایى كردنهوهی لقی زانكۆی نێودهوڵهتی له ههرێمی كوردستان بڵاودەکاتەوە، ئامانج لەم رێنماییه بریتیە لەوەى کوردستان ببێتە ناوەندێکى زانستى و ئەکادیمى بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى هەرێم و عێراق و وڵاتان لەم لقى زانکۆیانە، لەلایەکى دیکەشەوە هەلی خوێندنی زیاتر بۆ خوێندکارانى ههرێمی كوردستان و نێودهوڵهتی دڕەخسێنێت، بە ڕەچاوکردنی پڕۆسەی بەرزڕاگرتنی کواڵیتی خوێندن.
ڕێنماییەکە کە ئیمزاى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو لە (٢٧/٥/٢٠١٩) بە ژمارە (٨٠٥٤) دەرچوە، تیایدا هاتوە هەر زانكۆیهك لە ڕیزبەندی زانکۆکانى جیهاندا ئاستی له (1000) هەزارەمینی زانکۆکانى جیهان بێت لە هەمان ساڵى پێشکەشکردن بە پێى ئەو سیستەمەى ریزبەندى کە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دیارى دەکرێت، دهتوانێت پرۆپۆزهڵ پێشكهش بكات بۆ كردنهوهی لقی زانكۆ له ههرێمی كوردستان، بەجۆرێک یاساى وڵاتى زانکۆى دایک بەسەریان جێبەجێدەکرێت لەگەڵ رەچاوکردنى یاسا و رێنماییەکانى هەرێمى کوردستان.
بەپێى بڕگەیەکى دیکەى ئەو رێنماییەى کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوى کردۆتەوە، بۆ ئامادەکردنی پڕۆپۆزەڵی زانستی کردنەوەی لقی زانکۆی تایبهت پێویستە لقى زانکۆ نێودەوڵەتییەکە زانیارى ڕوئیاو پەیام و ئامانج و پلانی ستراتیجی و پەیکەری کارگێڕی و سیستمی بەڕێوەبردن و داڕشتنی پرۆگرام و یەکەکانی خوێندن و چوارچێوەی بڕوانامەکان و ئاکامەکانى پڕۆسەى خوێندن و فێرکردن بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ سیستمە کارپێکراوە جیهانییەکان بەتایبەت سیستمی بۆڵۆنیا ڕوو بکاتەوە. هاوکات پێویستە داڕشتنی پلانی گونجاو بۆ هەڵسەنگاندنی ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و داڕشتنی پلانی گونجاو بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی پڕۆگرامەکان و جێبەجێکردنی بنەماکانی دڵنیایی جۆری پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن و توێژینەوە و وردەکاری توانا مرۆییەکان و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و هونەری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە و وردەکاری بینا و ژێرخان و سەرچاوە زانستییەکانی پێویست لەخۆ بگرێت.
هەر لە ڕینماییەکاندا ئەوە ڕوون کراوەتەوە بڕیاری کۆتایی کردنەوەی لقی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بەپێی یاسای ژمارە (٢) ی ساڵی (٢٠١٣)ی زانکۆ تایبەتەکان، لە کاتی داواکاری کردنەوەی لقی زانکۆی نێودەوڵەتیەکە، دوای پەسەندکردنی کۆنووسی کۆتایی لیژنه له لایهن وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، پڕۆژەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت بۆ مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ و پەسەندکردنی، لە حاڵەتی پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەت، دواجار پڕۆژەکە ئاراستەی سهرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.
لە بارەى مەرجە گشتیەکانیش بۆ کردنەوەى لقى زانکۆ نێودەوڵەتییەکان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند مەرجێکى دیارى کردوون، بەپێى مەرجەکان پێویستە ستافی وانهوتنهوه له لقی زانكۆ نێودهوڵهتیهكه له ههرێمی كورستان، به لایهنی كهم (50%)ی ستافی نێودهوڵهتی بێت و پێویستە ژێرخان و پێداویستى زانستى لقی زانکۆ نێودەوڵەتیەکە لە هەرێمى کوردستان بە هەمان ستانداردى زانکۆى دایک دەستەبەر بکات و هاوشێوەى زانکۆى دایک متمانەى نێودەوڵەتى هەبێت. هەروەها سیستمی بهڕێوهبردن له لقی زانكۆ نێودهوڵهتیهكه دەبێت بە ههمان مهرج و رێنمایی زانكۆی دایك بێت. لەهەمان کاتدا دەبێت وهرگرتنی خوێندكار و پڕۆگرامی خوێندنی بهشهكان ههمان مهرج و رێنمایی زانكۆی دایك بێت و له كاتی دانانی پڕۆگرام، پێویسته رهچاوی بازاڕی كاری ههرێمی كوردستان بكرێت.
لە ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەش هاتووە کە لقی ئهو زانكۆ نێودهوڵهتیانهی كه له ههرێمی كوردستان پێش دهرچوونی ئهم رێنماییه كراونهتهوه، مهرجه له سهرهتای ساڵی داهاتوی خوێندن (2019-2020) خۆیان لهگهڵ ناوهرۆكی ئهم ڕێنماییه بگونجێنن.