د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمی به‌شه‌كانی كۆلێجه پزیشكیه‌كان له زانكۆكانی كوردستان كارمانكردوه بۆ پێگه‌یاندنی پزیشكیك كه له یه‌ك كاتدا زانا، سكۆلار، پڕۆفێشناڵ و میدیكهڵ كلینیكهڵ بێ.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (22/4/2019) له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك له پانێڵی (ڕۆڵی زانكۆكان و خوێندنی باڵا له پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی) له دوه‌مین ڕۆژی لوتكه‌ی ته‌ندروستی له كوردستان هات، كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل ڕۆتانا له شاری هه‌ولێر, به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.سه‌لیم زه‌نگه‌نه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پزیشكان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
لوتهكهیهكی گرنگه
له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی به گرنگیه‌وه باسی به‌ستنی لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستانی كرد و وتی: سوپاسی به‌ستنی لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌وه كارێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان پێكه‌وه (پاڕله‌مان، وه‌زاره‌ته‌كان و كهسایهتهیه په‌یوه‌ندیداره‌كان) بتوانن ستراتیجی ڕیفۆرمی بنه‌ڕه‌تی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان دابنێین.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له خوێندنی پزیشكی ده‌ستپێكردوه
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له سیستمی خوێندنی پزیشكی و سیستمی ته‌ندروستی له كوردستان كرد و. ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك یه‌كێك له وه‌زاره‌ته فراوانه، چونكه له بواری پزیشكی (6) كۆلێجی له زانكۆ حكومیه‌كان هه‌یه، جگه له چه‌ند كۆلێجیكی دیكه‌ی وه‌ك ده‌رمانسازی و ددانسازی له زانكۆ تایبه‌ته‌كان، سه‌باره‌ت به‌سیستمی ته‌ندروستیش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: كه باس له سیستمی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، ده‌بێ باس له سیستمی ته‌ندروستی له ئێراق بكه‌ین، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ئێراق، بۆیه ئه‌و سیستمه‌ی كه هه‌یه سیستمیكی كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست، كه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانیاكان كه ئێراقیان داگیركردبوو ئه‌و سیستمه‌یان دانا، كه تا ئێستاش بونی هه‌ر ماوه، د.یوسف گۆران ئاشكراشیكرد، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بهدرككردن به گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م له كابینه‌ی هه‌شته‌م كۆمه‌ڵێك هه‌نگاومان نا، یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه هاویشتمان گۆڕانكاری بوو له ناوه‌ندی وه‌رگرتن و وه‌رگرتنی خوێندكاران له كۆلێجه پزیشكیه‌كان، چونكه ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ده‌بێ هه‌موو خوێندنێك (ڕێلیڤنت ئێجوكهیشن) بێ، واتا ئێجوكهیشنێك بێ په‌یوه‌ند بێ به بواره‌كه‌ی خۆیی نه‌ك، بۆیه ساڵی (2017) له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارماندا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌خوازن له به‌شه‌كانی كۆلێجه پزیشكیه‌كان وه‌ربگیرێن و بخوێنن، ده‌توانن ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆر (ڕێلیڤنت) نیه به بواری پزیشكی وه‌ك زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی و كوردی) نمره‌كانیان هه‌ژمار نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له قۆناخی دوانزه ته‌واو ده‌كه‌ن جه‌خت بكه‌نه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆلێجه‌كانی پزیشكی پێویستیان پێی ده‌بێ، بۆیه ده‌توانین بڵێین له قۆناخی دوانزه‌وه ئێمه گۆڕانكارییهكانمان له بواری خوێندنی پزیشكی ده‌ستپێكردوه.
پزیشكی زانا و سكۆلار و پڕۆفێشناڵ پێ ده‌گه‌ێنین
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕیفۆرمی خوێندنی پزیشكی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕیفۆرمه كرد و ڕایگه‌یاند: كارمان بۆ ئه‌وه كردوه كه خوێندكارانمان له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانیه‌كاندا بڕۆنه پێشه‌وه، چونكه ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه له كۆتاییدا پزیشكیك دروست بكه‌ین كه ته‌نها بۆ بازاری كوردستان نه‌شێ، چونكه پێویستمان به‌وه‌یه بۆ بازاری ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ده‌ستی كار زیاد بكه‌ین، تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانی خۆمان ئاره‌زویان كرد له وڵاتانی دیكه كار بكه‌ن بتوانن كار بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌مان ستانداردی جیهانی له زانكۆكانی خۆمان په‌یڕه‌و بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێكمان ناوه، بۆیه زۆر گرنگیمان به (لێرنینگ ئاوت كه‌می) ئه‌و خوێندكاران داوه، به‌تایبه‌ت له ڕوی زانستی و كه‌لتوری و ئیتیكیهوه تا بتوانین پزیشكه‌كانمان بۆ ئه‌و ئاینده ئاماده بكه‌ین، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێ پزیشكیك دروست بكه‌ین كه له یه‌ك كاتدا (زانا، سكۆلار و پڕۆفێشناڵ) بێ، له هه‌مان كاتدا میدیكهڵ كلینیكهڵ بێ، بۆیه ئێمه نامانه‌وێ به‌ته‌نها نامانه‌وێ پزیشكێكی میدیكهڵ كلینیكهڵ دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێ سكۆلهریش بێ تا به‌به‌رده‌وامی بتوانێ خۆی نوێ بكاته‌وه و، وه‌ك خوێندكارێك له خۆی بڕوانێ، له‌هه‌مان كاتدا پڕۆفێشناڵیش بێ و زانا و توێژه‌ریش بێ، بۆیه به‌ر له چه‌ند ساڵێك ته‌نها له زانكۆی پزیشكی هه‌ولێر ده‌ستمان به(ئهنتگرێید سیستم) كرد، كه سیستمێكی تازه‌ی خوێندنه له زۆربه‌ی كۆلێجه پزیشكیه‌كان له زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، بۆیه ئێستا قۆناخی باشی بڕیوه، له ساڵی پاره‌وه بڕیارماندا هه‌مان سیستم (ئهنتگرێید سیستم) له به‌شی هه‌ر زۆری به‌شه‌كانی كۆلێجه پزیشكیه‌كان له زانكۆكانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێ، ئه‌م سیستمه كه له‌سه‌رانسه‌ری زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێ، ئێمه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كۆلێجه پزیشكیه‌كان له زانكۆكانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێ هه‌ر له زانكۆی كه‌لار تا ده‌گاته زانكۆی زاخۆ، ئه‌م سیستمه وا ده‌كات خوێندكار تێڕوانینێكی ڕه‌خنه‌گرانه و داهێنه‌رانه‌ی بۆ پڕۆسه‌ی فێربون هه‌بێ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی تێگه‌یشتنی زانستی، به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه كه زانكۆ ته‌واو ده‌كات، نه‌ك ته‌نها له بازاری كاری كوردستان، به‌ڵكو ده‌توانێ له بازاری كاری نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانیش كاری ده‌ست بكه‌وێ و توانای كێبڕكێ هه‌بێ و ده‌رفه‌تی كاریش بڕخسێنێ، بۆیه به‌هۆی ئه‌م سیستمه‌وه هه‌ر له ده‌ستپێكی خوێندنه‌كه‌یان به‌جیهانی كلینیكی ئاشنا ده‌بن، به‌ڵام ساڵانی پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به خویندنی تیۆری سه‌رقاڵ ده‌كران و ده‌یانخوێند، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ڕاهێنانیان پێ ده‌كرا.
پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كان له بواری پزیشكی ده‌هێنرێته زانكۆكانی كوردستان
د.یوسف گۆران به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ته‌رخانكرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی ڕیفۆرم له بواری خوێندنی پزیشكی بۆ ئه‌وه‌ش وتی: هه‌نگاوێكی دیكه‌مان بریتیه له هێنانی كرۆكڵم و ڕاهێنانی مامۆستایانمان به‌پێی ستانداره جیهانیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش فۆكس گروپێكمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كۆلێجه پزیشكیه‌كان له زانكۆكانی كوردستان دروست كردوه، ئه‌و فۆكس گروپه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشیان له‌گه‌ڵ (فاكه‌ڵتی پزیشكی) زانكۆی (لیسته‌ر) له به‌ریتانیا دروست كردوه، وا بڕیاره له ڕێكه‌وتی (21/5/2019) سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیه ده‌كه‌ن و لێكتێگه‌یشتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن تا بتوانن هه‌مو كرۆكۆلمی فاكه‌ڵتی پزیشكی زانكۆی لیسته‌ر بهێننه كوردستان، پاشان ڕاهێنانی مامۆستایانیشمان له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆگرام پێ بكه‌ن، چونكه ئه‌و پڕۆگرامه به‌رده‌وام پێویستی به‌نوێبونه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش تێچوی زۆره، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو پێداویستیه ماددییهكانیشی بۆ دابین بكه‌ین، چونكه ئه‌خوازین له سه‌رانسه‌ری كوردستان جێبه‌جێی بكه‌ین.
كۆلێجه پزیشكیه‌كان ده‌بێ متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنن
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كارنامه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: ته‌نها بیرمان له هێنانی ئه‌و پڕۆگرامانه نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو بیرمان له‌وه‌ش كردۆته‌وه لایه‌نێك هه‌بێ چاودێریمان بكات و ئهكرتدیشنمان بۆ بكات، بۆیه بایه‌خی زۆرمان به ئهكرتدیشن داوه، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ به‌ش و كۆلێجه پزیشكیه‌كان، به‌ڵكو بۆ هه‌مو به‌ش و كۆلێجه‌كان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆژه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی (زێڤا) ئاڵمانی هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی ئهكرتدیشن له هه‌رێمی كوردستان، كه ڕاسته‌وخۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی (زێڤا) ده‌بێ، ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه له قۆناخی كۆتاییدایه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌مو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، پڕۆگرامه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكان به پزیشكیهكانیشهوه له ژێر ئهكرتدیت و متمانه‌به‌خشینی نێوده‌وڵه‌تی بێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ خوێندنی پزیشكی گرنگ نیه، به‌ڵكو بۆ لایه‌نی ته‌ندروستیش زۆر گرنگه، بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیش گرنگه.
هه‌مو پزیشكان له ژێر ستاندارده جیهانیه‌كان فێری كاری كلینیكی ده‌كرێن
هه‌ر په‌یوه‌ست به بواری پزیشكی، د.یوسف گۆران ئاشكراشیكرد، كه له بواری خوێندنی باڵا ، به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان تا ئێستا (929) پزیشك بۆردیان وه‌رگرتوه، وتیشی ئێستا پلانمان هه‌یه، كه هیچ پزیشكێك ده‌رنه‌چێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆرده ته‌واو نه‌كات، چونكه ئێمه ئه‌خوازین هه‌مو پزیشكانی خۆمان له ژێر ستاندارده جیهانیه‌كان فێری كاری كلینیكی بن، بۆیه یه‌كیكه له پلانه‌كانمان ئه‌وه‌یه توانای خۆمان فراوان بكه‌ین، بۆیه ماوه‌ی دو ساڵه ژماره‌ی وه‌رگرتنی پزیشكانی خۆمان زیاتر كردوه.
ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانیه
له كۆتایشدا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی (عه‌سای سحری) پێ نیه تا به‌ته‌نها بتوانین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی سیستمی ته‌ندروستی بكه‌ین، به‌ڵكو داوای له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشكان له‌لایه‌ك كۆمپانیاكان و له‌لایه‌كی دیكه كرد، بێین هه‌موان پێكه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌یه بكه‌نه پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانی، وتیشی وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پشتگیری له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌و بواره، هه‌ر بۆیه له یه‌كه‌مین ڕاگه‌یاندنی گرانتی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خمان دا به ڕیفۆرمی خوێندنی پزیشكی، كه گرانتهكهی بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌یه داتاكانی ته‌ندروستی به وردی كۆبكرێنه‌وه تا بتوانین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه هیچ جۆره داتایه‌كمان نیه، بۆیه هیواخوازیم هه‌ریه‌ك له‌لای خۆی به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ستێ تا چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له بواری كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستان بكه‌ین.