وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: هێنانی مامۆستای نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانكۆكان به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره سه‌یر ده‌كرێت، هیوادارم ئه‌و پلانه كورت خایه‌ن و درێژخایه‌نانه‌ی زانكۆی تیشك بێنه‌دی و ئامانجه‌كانیان بپێكن.
ئه‌م وتانه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی (2\4\2019) له‌میانی كردنه‌وه‌ی دوانزه تاقیگه‌ی زانستی زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی هات، كه بۆ هه‌شت به‌شی زانكۆكه‌یان ئاماده كرابوون، كه ڕاوێژكار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یاوه‌ریان كرد.
له‌میانی پێشكه‌ش كردنی وته‌یه‌كیشدا ڕوو له مامۆستا و خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆی تیشك د.یوسف گۆران وتی: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌ناو مامۆستا و خوێندكار و قوتابیانی زانكۆی تیشكم، ئێمه پێمان وایه ئه‌م زانكۆیه یه‌كێكه له‌زانكۆ ههرهباشهكانی كوردستان و ئاینده‌تان گه‌شه، پێویسته بایه‌خی زیاتر به ئاینده و ئێستا و داهاتووی خوێندن و زانست بده‌ن.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاقیگانهتان لێده‌كه‌م و دڵنیام سوودبه‌خش ده‌بێت بۆ داهاتووی كاركردنی پیشه‌ییتان، چونكه به‌ر له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی بچنه نێو كاره‌كانتان ئه‌مه كارامه‌یی بۆ ئێوه دروست ده‌كات، وتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاقیگه زانستییانه واتان لێده‌كات كهنامۆ نه‌بن به كاره‌كانتان.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا د.یوسف گۆران ڕاشیگه‌یاند: هێنانی مامۆستای نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانكۆكان به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره سه‌یر ده‌كرێت، هیوادارم ئه‌و پلانه كورت خایه‌ن و درێژخایه‌نانه‌ی زانكۆی تیشك بێنه‌دی و ئامانجه‌كانیان بپێكن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.ئیدریس هادی سه‌رۆكی زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوی زانكۆ و خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان به‌خێرهاتنی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدی یاوه‌ری كرد بۆ به‌شداری كردن له كردنه‌وه‌ی 12 تاقیگه‌ی زانستی له زانكۆكه‌یان، وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ فراوانبوونی زانكۆكه‌مان و زیادبوونی ڕێژه‌ی خوێندكاران و قوتابیانمان پێداویستیه‌كانی خوێندنمان زیاد ده‌كه‌ین و ئه‌م كاره‌شمان له‌م چوارچێوه‌دایه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌و بڕوانامه و ڕێزلێنانه نێوده‌وڵه‌تیانه كرد كه زانكۆكه‌یان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت له‌و چوارچێوه‌یشدا ئاماژه‌ی به‌دواین ده‌سكه‌وتی زانكۆكه‌یان كرد كه د.ئازاد شێخانی سه‌رۆكی به‌شی ته‌لارسازی زانكۆكه‌یان له‌نێو چل وڵاتی جیهان به‌دروست كردنی تابلۆیه‌كی ته‌لارسازی ناوازه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستی هێناوه.
د.ئیدریس هادی له‌باره‌ی پهیوهندیهكانیشیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه وتی: په‌یوه‌ندیه‌كانمان له ئاستێكی باشدان و له‌گه‌ل زانكۆ ناوخۆییه‌كان له‌گه‌ڵ 4 زانكۆ 32 پڕۆگرامی هاوبه‌شی ماسته‌رمان هه‌یه و په‌ره‌ی زیاتریش به داهاتووی كاره زانستییه‌كانمان ده‌ده‌ین، وتیشی: له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانیه‌كانیش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، جگه له به‌رنامه‌ی سكۆڵهر شیپ ده‌مانه‌وێت كاری دیكه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین.
دوابه‌دوای وته‌كانیش د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری د.ئیدریس هادی سه‌رۆكی زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكارو ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و تاقیگه زانسیتیانهی زانكۆی تیشكی به‌سه‌ر كردنه‌وه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا و خوێندكاران و قوتابیانی ئه‌و به‌شانه گفتوگۆی وردی زانستی ئه‌نجامدا و گرنگی هه‌بوونی تاقیگه‌ی بۆ روون كردنه‌وه، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستا و خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆی تیشك جگه لهخۆشحاڵ بوون له به‌شدار بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و بۆنه زانستیه‌ی زانكۆكه‌یان به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه و ڕوون كردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی تاقیگه‌كانیان زانیاریان به ئاماده‌بوواندا.