Nov 2016

ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سکۆلارشیپی زانکۆی (پالازکی) کۆماری چیک ڕاگەیەنرا

chik23

د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: مایه‌ی شانازییه‌ بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ زۆترین ژماره‌ی كاندیده‌كانمان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی زانكۆی (پلازكی) چیكی بۆ به‌ده‌ستهینانی سكۆله‌رشیپ ده‌رچون.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕۆژى دوشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (6/8/2018) له‌ میانه‌ی پێشوازیكردن له‌ ستافی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ به‌ده‌ستهینانی سكۆله‌رشیپی چیكی هات.

له‌و دیداره‌كه‌دا، كه‌ د.ئامانج عبدللە سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د، پاڤڵ سه‌رۆكی زانكۆی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر ئاماده‌یبون، له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان بۆ كوردستان وتی: ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ به‌سه‌ركه‌وتویی ‌به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كوردستان، وتیشی ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رده‌وام بێ، له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زوی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین تیگه‌یشتنیكی فراوانترمان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكارانمان بتوانین بۆ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ بكه‌ین.

هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران خۆشحاڵی به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: مایه‌ی شانازییه‌ بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ زۆترین ژماره‌ی كاندیده‌كانمان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی زانكۆی (پلازكی) چیكی بۆ به‌ده‌ستهینانی سكۆله‌رشیپ ده‌رچون، هیواشی خواست له‌ ساڵانی داهاتودا‌ ژماره‌كه‌زیاتر بێ و، ده‌رفه‌تی زیاتریش بۆ خوێندكاران بێنه‌ پێش، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی پیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌كه‌ و، هه‌ر كارئاسنیه‌ك كه‌ خزمه‌تی به‌و پرۆسه‌یه‌ بكات.

له‌ به‌رامبه‌ردا، (د.ئیری ئێرمان) سه‌رۆكی وه‌فدی میوان، دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی میواندارییه‌كه‌ی كرد سه‌رسامی خۆشی پیشاندا بە ئاستی به‌ئاستی زانستی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان  و وتى: خوێندکارەکانتان ئاستى زانستیان زۆر بەرز بوە و نمونەى خوێندکارى لێهاتون, بۆیە مایەى شانازییە بۆ هەرێمەکەتان کە خوێندکارەکانتان بەو شێوازە پەروەردە کردوە، هه‌ر له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ ورده‌كارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌كه‌ كرد، هەروەها بە ناوی هەردوو زانکۆی پالازکی و زانکۆی ئۆستراڤا دەستخۆشی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕێکخستنی ئامادەکارییەکان و پشتیوانیکردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پێشکەشکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانسی زانستی.  

نوێنه‌ری زانكۆی پلازكی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پێشنیازێكی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سكۆله‌رشیپه‌كان له‌ (30) كورسی بۆ (50) كورسی خوێندن بۆ ساڵی داهاتو.

ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتى (5/8/2018) بەچاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ کاندیدانى سکۆلەرشیپى چیک لە زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر بەڕێوەچوو.

تاقیکردنەوەکە لەپرۆسەیەکى شەفاف و بەپێى پێوەرە زانستییەکان لەکەش و هەوایەکى زانستى لەبار، لەلایەن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ به‌رێوه‌بردرا و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ى کرد و، تیایدا ( 74) کاندید کە پێشووتر ناوەکانیان لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێدا له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ورد و زانسیدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (شۆرت لیست کرابون)  و مافی به‌شداریكردنیان هه‌بو، ته‌نها (47) كاندید له‌و ژماره‌یه‌ك چونە پرۆسه‌ی پێشبڕكێ و، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێچوی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى  گرتە ئه‌ستۆ.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا (8) كاندید توانیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربچن و، ئه‌و سكۆله‌رشیپه‌ی چیك به‌ده‌ست بهێنن، به‌و ئه‌نجامه و به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ خوێندكارانی كوردستان توانیان زۆترین كورسی خوێندن مسۆگه‌ر بكه‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای پیرۆزبایكردن له‌ ده‌رچوان، داواش ده‌كات سبه‌ی چوارشەممە ‌، ڕێكه‌وتی (8/8/2018) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن.

ناوی خوێندكاره‌ سه‌ركه‌توه‌كان

ناوی سیانی

سکۆری تاقیکردنەوەکان

پسپۆڕى

ڕۆژ هەژار قادر

233

پزیشکى گشتى

ژیار یاسین تاهر مصطفی

233

پزیشکى گشتى

میلانۆ محمد صالح

213

ددانسازى

ڕەوا قوربانی عبدالرحمن

183

ددانسازى

میران عمر محمد فرج

181

ددانسازى

پەیام نایف جمال

175

ددانسازى

پێشەوا جەلال محمد

173

ددانسازى

سارا جادر ابراهیم

171

ددانسازى

 

 

 

 

 

 

 

 

 

تێبینى:

ئەو خوێندکارانەى کە بەشى ددانسازى وەرگیراون, ئەگەر خوێندنەکەیان بۆ ساڵى داهاتو دوابخەن, ئەوا ده‌توانن لە بەشى پزیشکى گشتى بخوێنن.