وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له شارى رانیه به‌شداریكرد له پرسه‌ى هه‌ردوو خوێندكارى زانكۆ (ره‌نج دلشاد و كارزان مه‌حه‌مه‌د) كه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو به‌رووداوى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ ئه‌مه‌ش پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له‌بنه‌ماڵه‌ى هه‌ردوو خوێندكارى زانكۆ كرد، هه‌روه‌ك له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى زانكۆى راپه‌ڕین دوپاتیكرده‌وه یه‌كێك له كاره‌كانمان گرنگى دانى زیاتره به زانكۆ له قه‌زا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا به‌تایبه‌ت زیادكردنى كورسى خوێندنى ماسته‌ر چونكه پێویستى سه‌ره‌كى زانكۆكانه.
ئه‌مڕۆ 9/2/2015 د. یوسف گۆران" وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆى راپه‌ڕین و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت له شارى رانیه به‌شدارى كرد له پرسه‌ى هه‌ردوو خوێندكارى زانكۆ (ره‌نج دلشاد و كارزان محمد) كه له چه‌ند رۆژى رابردوو بهرووداوێكى هاتوچۆ له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زانكۆ گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌میانى به‌شدارى له پرسه‌كه‌یاندا وه‌زیرى خوێندنى باڵا دڵنه‌وایى بنهماڵهكهیانى كرد‌و هاوخه‌مى و پرسه‌نامه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م قوربانیانى ئه‌و رووداوه كرد.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆسه‌ى خوێندن له زانكۆى راپه‌ڕین و گوێگرتن له له چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى فاكه‌ڵتى و سكوڵى زانكۆكه، د. یوسف گۆران" وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى زانكۆى راپه‌ڕین كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى گوێى گرت له داواكارى و پێداویستییه‌كانى زانكۆى راپه‌ڕین كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆك و راگرى سكوڵ و فاكه‌ڵتیه‌كان خرایه‌ڕوو.
بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند" زانكۆى راپه‌ڕین یه‌كێكه له زانكۆ گرنگه‌كانى كوردستان كه توانیویه‌تى له‌ماوه‌ى دسهتبهكاربوونى زانكۆكه تا ئێستا سێ خولى ده‌رچوونى هه‌بێت و ببێته مایه‌ى سوود بۆ خه‌ڵكى سنووره‌كه. له‌باره‌ى گرنگى دانى زیاتر به زانكۆكان، د. یوسف گۆران" دوپاتیكرده‌وه كارده‌كه‌ین بۆ بایه‌خدانى زیاتر به زانكۆكان له قه‌زا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا به‌شێوه‌یه‌ك كۆلێژ و فاكه‌ڵتى تازه‌یان تیادا بكرێته‌وه ئه‌ویش به‌پێى پێویستى ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك بایه‌خیش ده‌ده‌ین به زیادكردنى كورسى خوێندنى ماسته‌ر له‌م ناوچانه به‌و پێیه‌ى هانى زیاترى فێرخوازان بدرێت له زانكۆ و په‌یمانگه‌ى ناوچه‌كانیان درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى دوپاتیكرده‌وه له داهاتوودا پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ین له‌باره‌ى دابه‌شكردنى میلاك به‌سه‌ر زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ناوچه جیاجیاكانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى زانكۆ له شاره‌كان، زانكۆى قه‌زا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش گرنگى زیاتریان پێبدرێت و بوارى زانستى و ئه‌كادیمیان زیاتر پێش بخرێت.
زانكۆى راپه‌ڕین تا ئێستا 3 خولى ده‌رچوونى هه‌یه و 3500 خوێندكار/ قوتابی له‌م زانكۆیه ده‌خوێنن كه پێكهاتووه له 4 فاكه‌ڵتى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و په‌روه‌رده‌و زانست و په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى و سكوڵى په‌رستارى.