بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا بەژمارە (26183) كە ، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ڕێكەوتی (11/12/2014) ئاڕاستەی زانكۆكانی ( سەڵاحەددین، سلێمانی، دهۆك، كۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان) كردروە بەپشت بەبەستن بەكۆنوسی كۆبونەوەی لێژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتن، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسند كراوە، بڕیاریدا بە وەرگرتنی سێ یەكەمی بەشەكانی كۆمپیوتەرو وەرزش لە پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015).
سێ یەكەمی بەشەكانی كۆمپیوتەر لە پەیمانگەكان كە لە كۆلێژەكانی جیاكانی زانكۆكان وەرگیراون ژمارەیان (21) خوێندكار/ قوتابیە، هەروەك سێ یەكەمی بەشەكانی پەیمانگەی وەرزش كە لە كۆلێژەكانی وەزرش وەرگیراون ئەوانیش ژمارەیان (24) خوێندكار، قوتابیە، هەر لەو نوسراوەدا بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانكۆكانی ڕاسپاردوە كاری پێویست بۆ ئەو خوێندكار/ قوتابیانە بكەن بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێی خوێندندا لەو بەشانەی وەرگیراون درێژە بەخوێندن بدەن.