سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە 4 سالی (٢٠١٤)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان 214 کاندیدە روژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی 2-4-٢٠١٤ کاتژمێر (11)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیره طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی بالا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان روژی سێ شه‌ممه ڕێکەوتی 15-4-2014 دەبێت
تێبینی:
1. هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ جاریی یه‌كه‌م ناویان ده‌رچوه له‌م لیسته‌دا بۆ وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كان پیوسته ڤیزا بهێنن دوای سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك.
2. كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاو ره‌نگ له (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت .
3. بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەگەل خوی‌دا بهێنیت.
4. پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید یان كاندیده‌كه خۆی بیێت ، ده‌بێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
5. چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەدرێت.
6. تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.
7. رۆژانی پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بین به دابه‌ش كردنی چه‌كه‌كان.