بەئامانجى رەخساندنى دەرفەتى زیاتر خوازیارانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و لەبەر رۆشنایى دواین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کە دوێنێ سێ شەممە رێکەوتى ( 25/9/2012 ) بەسەرپەرشتى د. عەلى سەعید وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو، بڕیار درا بەدرێژکردنەوەى ماوەى پێشکەش کردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر تا رێکەوتى (7/10/2012)، هەروەک ئەزمونى توانستى زانستى لە (14/10/2012) ئەنجام دەدرێت، بە مەرجێک هیچ کەموکورتیەک لە مەرجە پێویستیەکانى پێشکەشکردن لە دۆسیەى خوازیاردا نەبێت.
بۆیە هەر خوازیارێک تا رێکەوتى (7/10/2012) هەموو مەرجەکانى پێشکەشکردنى تیادا نەبێت ناتوانێت لە رێکەوتى (14/10/2012) بەشدارى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى بکات.
پێشترو لە رێکەوتى (١٤/٨/٢٠١٢)، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لەسەر پەسەندکردنی پلانی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣)، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە تیادا ماوەی پێشکەش کردن لە ڕێکەوتی (28/8/2012 تاکو 27/9/2012) دیاریکردبوو، هەروەک رۆژى تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ڕێکەوتی (10/10/2012) دیارى کردبوو.