له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بۆردی (خوێندن و پلانی وه‌رگرتن) پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دين وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی گوتی " دروستكردنی ئه‌و بۆڕده به‌شێكه له به‌دامه‌زراوه‌كردنی كاره ستراتيژی و گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ت".
ئه‌مڕۆ 23/2/2012،كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی، يه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی بۆردی خوێندن و پلانی وه‌رگرتن له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا وه‌زیری خوێندنی باڵا به ستراتیژیترین بۆردی وه‌زاره‌تی وه‌سفكرد. وتیشی " بڕياری دروستكردنی ئه‌و بۆرده، بۆ به دامهزراهكردنی پڕۆسه‌ی بڕياردانه له سيسته‌می خوێندنی باڵا، وه ڕۆڵیكی گه‌وره‌ی ده‌بێ له پاراستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی له خوێندنی باڵادا. وه ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی له په‌یڕه‌ودا دهچهسپینرێت".
ئه‌ندامانی ئه‌و بۆڕده بريتين له ياريدهدهرانی سه‌رۆك زانكۆ و ده‌سته‌كان بۆ كاروباری قوتابيان و خوێندكاران، وه به‌رێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان له ديوانی وه‌زاره‌ت. له ئايندهشدا وا ئومێد ده‌كرێت كه له دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆرهدهكه ببێته ئۆرگانێكی سه‌ربه‌خۆ.
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر ڕۆلی بۆردی خوێندن و پلانی وه‌رگرتن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له‌ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتی دڵنیایی جۆریه‌وه، ئه‌وان بڕيار له‌سه‌ر پلانی وه‌رگرتن ده‌ده‌ن و بۆ په‌سه‌ند كردن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه، له‌مه‌ودوا پلانی هيچ زانكۆ و دهستهيهك به‌بێ هه‌لسه‌نگاندن و به‌ڵگه‌ی دابين كردنی كواڵيتی، په‌سه‌ند ناكرێت و ناخرێته ڕێبه‌ری قوتابيانهوه. واته، له‌مه‌ودوا هيچ به‌شێكی زانستی وهيان سكوڵ وهيان كۆلێژ وهيان فاكه‌ڵتی له هيچ زانكۆ و دهستهيهكی حكومه‌تی وهيان ئه‌هلی به‌بێ دابين كردنی پێداويستيهكانی دڵنيايی جۆری ناخرێته ناو داتابهيسی زانكۆلاينه‌وه......... ....
له‌باره‌ی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیانه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایه‌گه‌یاند، كه بۆ ئه‌مساڵ، ته‌نیا سیسته‌می زانكۆڵاین په‌یڕه‌و ده‌كرێت و داواشی كرد، كه مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاویژكاری و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك ساڵی ڕابردوو هه‌ماهه‌نگ بن و وتیشی " پێویسته له ئێستاوه قوتابیانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ببنه خاوه‌نی ئیمه‌یڵی خۆیان و فێری ئه‌وه بن، كه به سیسته‌می یونوكۆد بنوسن".
شايانی باسه كه له‌و هه‌فته‌يه‌دا بێجگه له بۆڕدی ناوبراو، دوو بۆڕدی تری نوێ له وه‌زاره‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی يه‌كه‌ميان ئه‌نجامدا، ئه‌وانه‌يش بريتين له: بۆڕدی دڵنيايی جۆری و بۆڕدی تواناسازی، كه هه‌ريه‌كه‌يان له كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی كواڵيتی پێك هاتوون. ئه‌وانه‌يش بۆ به سيستهمكردنی كاره گرنگ و ستراتيژيهكانی وه‌زاره‌ت و به دامه‌زراوه‌كردنی پڕۆسه‌ی بڕياردان له خوێندنی باڵا.