له دوای پێكهێنانی سێ بۆڕدی نوێ بۆ بهدهامهزراوهكردنی پڕۆسه‌ی بڕياردان له وهزارههتی خوێندنی باڵادا، پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریداوه ،پێكهاته‌ی بۆردی تواناسازی بریتی بێت له ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و گروپێك له شاره‌زایان. بۆردی دڵنیایی جۆریش، پێكدێت له یاریده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته ته‌كنییه‌كان و گروپێك له شاره‌زا و پسپۆڕ، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاوێژكارێك له وه‌زاره‌ت. بۆڕدی خوێندن و پلاندانانیش،پێك دێت له گروپێك له یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته ته‌كنیكییه‌كان، كه شاره‌زا بن له كاروباری خوێندكاران،له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شاره‌زای تر و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له لایه‌ن ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا زه‌روره‌تی ئه‌و بۆڕدانهی به بنه‌مایه‌كی زۆر باش بۆ دوارۆژێكی پڕشنگدار وه‌سفكرد، وتیشی " به‌و هۆیه‌وه ده‌توانرێت هه‌نگاوی جدی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان هه‌ڵبێنین و شكۆی بڕیاره‌كان بپارێزین، كه ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی زانستییه". له‌باره‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه، پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز روونیكرده‌وه، كه بۆڕدی تواناسازی و ناردنی خوێندكاران هه‌ڵده‌ستێن به داڕشتنی ستراتیژیه‌تی به‌رنامه‌ی تواناسازی و زه‌مینه‌سازكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی زانستی له نێوان زانكۆكان و ده‌زگا زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان. هه‌روه‌ك وتیشی " ئه‌نجومه‌نی دڵنیایی جۆری هه‌ڵده‌ستێت به سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاستی جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی و پێوه‌ره‌كانی دڵنیای جۆری له زانكۆكان و نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ به‌شێك به‌بێ ده‌ستبه‌ركردنی پێویستییه لۆجستی و مرۆیی و ئه‌كادیمییه‌كان، ئه‌مه‌ش به هاوكاری لیژنه فه‌رعییه تایبه‌ته‌كان".
له‌باره‌ی بۆڕدی خوێندن و پلاندانانه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا رونیكرده‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی ناوبراو به‌دواداچون ده‌كات له‌سه‌ر پلانی وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم و په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان،جگه له‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆگرامی زانكۆڵاین و ناوه‌نده ڕاوێژكارییه‌كان ده‌كات.جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه زانكۆكان و ده‌سته‌كان له پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆریدا به‌پرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، به‌ڵام" له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچونی وه‌زاره‌ت ده‌بێت".