Nov 2016

ڕێنمایى بۆ كانديده‌كانی تواناسازی

يه‌كه‌م: بۆ پاڵێوراوه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی

پيرۆزتان بێت و هيوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازين. ئامۆژگاری وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هه‌وڵده‌ن به‌ زووترين كات:

  1. له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (11/10/2010) به‌ولاوه‌ په‌يوه‌ندی به‌ سه‌رۆكايه‌تی نزيكترين زانكۆوه‌ بكه‌ن و به‌ڵێننامه‌ی پێويست پڕ بكه‌نه‌وه و نامه‌ی پشتگيری وه‌زاری وه‌ربگرن
  2. به‌ هاوكاری زانكۆكان و پسپۆڕانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان په‌يوه‌ندنی به‌ زانكۆ جيهانيه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن و كورسی خوێندن (ئۆفه‌ر) مسۆگه‌ر بكه‌ن
  3. ڤيزه‌ی وڵاتی خوێندن په‌يدا بكه‌ن.  ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی خوێندنن، به‌بێ دواكه‌وتن سه‌فه‌ر بكه‌ن.
  4. زمانی ئينگليزی وه‌يان زمانی وڵاته‌كه‌ی بۆی ده‌چن و زمانی توێژينه‌وه‌تان به‌هێزتر بكه‌ن. 
  5. كۆڕسی خوێندنی زمانی ئينگليزی له‌ وڵاته‌ ده‌ره‌كيه‌كه‌ دابين بكه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تی به‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و كرێی خوێندنی زمان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌به‌خشێته‌ پاڵێوراو.  ئه‌گه‌ر خوێندكار بۆ زمان فێربوون له‌وه‌ زياتری پێويست بوو ئه‌وا ده‌توانێ له‌ سه‌ر حيسابی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌يان له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات له‌ زمان بخوێنێ. 
  6. له‌مه‌ودوا، ده‌رماڵه‌ی خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مافه‌ داراييه‌كانی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی تواناسازی هه‌مان مافی وه‌ك ئه‌وانه‌ی عيراقيان پێ ده‌درێ و هه‌مان ئاستی موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و هاوكاری تریان پێ ده‌درێت.  

دووه‌م: بۆ پێشکەشکارانى پزیشکى گشتى و ددان و ڤیتیرنەرى:

ئەو کاندیدانەى بوارى (پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان،پزیشکى ڤیتیرنەرى ) دەیانەوێت لە رێگاى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیەوە سوودمەندبن لە کورسى تواناسازی تەنیا لە بوارى زانستى بنەرەتى (Basic Science) دەنێردرێنە دەرەوە و لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەمێننەوە. وە ئەو کاندیدانەى لە رێگاى وەزارەتى تەندروستى پێشکەشکارن لە بوارى Clinical (سریرى) دەنێردرێنە دەرەوە و لە سەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى دەمێننەوە. بۆیە داواکارین هەر کاندیدێک لە ئێستاوە بریارى خۆى بدات ئایا دەیەوێت لە کام بوار دەیەویت بخوێنێت. ئەوانەى ئارەزوومەندى خویندنى کلینکەلن بە زووترین کات پەیوەندى بە وەزارەتى تەندروستیەوە بکەن.  وەئەو پزیشکانەى کە لەسەر لیستى وەزارەتى خویندنى بالا پالێوراون بەڵام ئارەزویان لە خوێندنى کلینیکەلە بە وترین کات پەیوەندى بکەن  hcdp@mhe-krg.org تاوەکو ناویان لە لیستەکە دەربهێنرێت و کورسیەکانیان بدرێت بە پێشکەشکارانى تر. دوا مۆڵەت تاکو رۆژى پێنج شەممە (7/10/2010) دەبێت.

سێیەم: بۆ ئه‌و کاندیدانه‌ی که‌ ده‌رنه‌چوون 

  1. ئەو پێشكه‌‌شكارانه‌ی لە پێپشبرکێیەکەدا دەرنەچوون به‌ڵام كۆی خاڵەکانیان زۆر نزیکە لە پاڵێوراوە دەرچووەکانی هاوپسپۆڕيىان، بە پاڵێوراوى یەدەگ ئەژمار دەکرێن.                              
  2. پێشكه‌شكار بۆی هه‌يه‌ داوای چاوپێخشاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی بە پرکردنەوەى فۆرمى چاوپێداخشاندنەوە (اعتراض) (تکایە فۆرمەکە بە زمانى کوردى پربکرێتەوە)و ئەژمارکردنى خاڵەکانى بەسیستەمى کۆکردنەوەى خاڵەکان.  فۆڕمه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وێبسايته‌ وه‌يان له‌ لای زانكۆكانه‌وه‌ په‌يدا ده‌بێت.ده‌رگای پێشكه‌شكردنی ئه‌و داوايه‌ له‌ سێ شه‌ممه‌وه‌ كراوه‌يه‌ هه‌تا پێنجشه‌ممه‌ (7/10/2010)‌.                                 
  3. ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه‌ له‌ خولی ئه‌وجاره‌يان ناویان ده‌رنه‌چووه‌‌، هيوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ خوله‌كانی ئاينده‌ بۆ ده‌خوازين.  بێ گومان، ئه‌وانه‌ مافی پێشكه‌شكردنيان ده‌مێنێت و ئامۆژگاريان ده‌كه‌ين كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زمانه‌وانی و هه‌وڵدانيان بۆ په‌يدا كردنی كورسی خوێندن (ئۆفه‌ر) له‌ زانكۆ جيهانيه‌ پێشكه‌وتووه‌كان.