ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 30/6/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به ئاماده‌بوونى د.كه‌وسه‌ر گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى فێركردنى ته‌كنیكى هه‌ولێر، به‌شدارى له ئاهه‌نگى ده‌رچووانى خولى چواره‌مى كۆلێژى ته‌كنیكى هه‌ولێر كرد.
له میانى به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى ده‌رچووانى خولى چواره‌مى كۆلێژى ته‌كنیكى هه‌ولێر، وه‌زیرى خوێندنى باڵا له وته‌یه‌كیدا به‌ناوى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی له خوێندكاران و مامۆستایان و خانه‌واده‌كانیان كرد‌و وتى: له‌م رۆژه‌دا خوێندكارانى ده‌رچوو كۆتایى به قۆناغێكى هه‌ستیارى ژیان ده‌هێنن و پێ ده‌نێنه قۆناغێكى گرنگتر و به‌رپرسیارانه‌تر، كه ئه‌ویش قۆناغى پراكتیكى و تهحدییاتهكانه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، تیشكى خسته سه‌ر گۆرینى سیستمى خوێندن و فێركردن له دام و ده‌زگا زانستى و ئه‌كادیمییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد " كه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتى كاره‌كانمان بۆ چه‌ند ساڵى داهاتوو، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى دڵنیایى جۆری بروانامه و راهێنانه‌كان و په‌روه‌رده و فێركردنه له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له رێگه‌ی پلان و پرۆسه‌ى درێژخایه‌نه‌وه.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند "به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان، به‌نیازین له ئاینده‌دا سێ زانكۆى ته‌كنیكى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجى په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندنى ته‌كنیكى و پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنى كادیرى پیشه‌یى و هونه‌رى بۆ نێو بازارى كار و كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان".