زانستخوازیی به‌رده‌وام، یا نوێكردنه‌وه‌ی زانست و فێربوونی به‌رده‌وام ئه‌ركی پیرۆزی هه‌موو خاوه‌ن پیشه‌یه‌كه. ئه‌مه ته‌نها خواستی سودمه‌ندان نییه، به‌ڵكو خواستی خودی كارمه‌نده پیشهییهكانیشه. ده‌زگاكانی خوێندنی باڵاش وه‌كو پێشكه‌شكاری خزمه‌تگوزاری له‌م رێسایه به‌ده‌رنین،
چه‌نده له قازانجی خوێندكاردایه ئاستێكی زانستی به‌رزی پێشكه‌ش بكرێت و ئاگاداری دوا پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و هونه‌ر بێت، ئه‌وه‌نده‌و زیاتریش خواست و ئاره‌زووی مامۆستایانی ئه‌كادیمییه، ئاستی زانستی به‌شه‌كانیان به‌رز رابگرن و زانست و هونه‌ری خۆیان به‌رده‌وام نوێبكه‌نه‌وه.
له رابردوودا ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له دونیا دابڕابوون و ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی زانست و مامۆستا و خوێندكار، یا هه‌ر له ئارادا نه‌بوو، یا زۆر سنوورداربوو، به‌ڵام له ئه‌وڕۆدا ده‌رفه‌تی زانستی و دارایی و كارگێڕی له‌ئارادان بۆ داهێنانی میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان زانیارییه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام نوێبكهنهوهو ئاستی زانستیان به‌رزبكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێویستی به داهێنانی پلانێكی تێر‌و ته‌سه‌لی زانستخوازیی به‌رده‌وام هه‌یه‌و له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌ستی پێده‌كرێت. بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه پێویسته بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت و لهوهزارهتيشهوه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو هه‌موو به‌شه زانستییه‌كان پلانی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی زانستخوازیی به‌رده‌وام ئاماده ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مامۆستا‌و ئه‌كادیمیسته‌كان چالاكانه به‌شداری تێدا بكه‌ن، به جۆرێك كه:
- هه‌ر 6 مانگ جارێك سیمینارێك له‌سه‌ر بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆی، یان پسپۆڕییه ورده‌كه‌ی پێشكه‌شی هاوكارانی بكات.
- هه‌ر 3 مانگ جارێك وتارێكی زانستی له بڵاوكراوه‌یه‌كی جیهانی له‌بواری پسپۆڕیی خۆی هه‌ڵبژێرێت و بهئاسانكراوی پێشكه‌شی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌ی بكات.
- هه‌ر 6 مانگ جارێك وتارێكی زانستی له بابه‌تێكی جیاواز پێشكه‌شی مامۆستایانی كۆلیژهكهی بكات.
- هه‌روه‌ها به‌شداری بكات له داڕشتنی پلان و پێشكه‌شكردنی راوێژ به ده‌زگا جیاوازه‌كانی حكومه‌ت، یان كه‌رتی تایبه‌ت.
- هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره زانستییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه و تێزه‌كان به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی زانستخوازین.
پرۆسه‌ی زانستخوازیی به‌رده‌وام به‌شێكه له دڵنيايی جۆری و به‌مه‌به‌ستی دڵنيابوونه له نوێكاری و ئاگاداریی مامۆستا له زانستی سه‌رده‌م و پێشكه‌شكردنی نوێترين زانست بۆ خوێندكاران. هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه ده‌بێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی مامۆستا و له كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی و وه‌رگرتنی پۆستی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی لیژنه زانستییه‌كان و شاندكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆكان، ئه‌و كه‌سانه دێنه پێشه‌وه، كه لانیكه‌م 50 كاتژمێر له پرۆسه‌ی زانستخوازیدا به‌شداریان كردووه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له دنیای مۆدێرندا باوه پێویسته مامۆستایان باڵوێز و نوێنه‌ر و پێشڕه‌وی زانكۆكه‌یان و نموونه‌ی زیندووی زانستخوازیی به‌رده‌وام بن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی